00:01

1.3K 163 208
                                    


~ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن~

چواردەورم زۆر بێدەنگە...
کەشێک کە دەنگی هیچ شتێک نایەت...

تەنانەت دەنگی کاتژمێرەکەش....سەیریم کرد
بە داخەوە کاتژمێرەکە وەستاوە...بەڵام کێ گرنگی پێ دەدات...
کات بەردەوامە لە ڕۆشتن...

سەیری هەموو شوێنێکم دەکرد جگەلە و کەسایەتیە گەورەی
بەردەمم...

لەوانەیە من تەنها هەست بە شەرمەزاری بکەم دەبارەی خودی
خۆم...ئەو کەسەیەی بەردەمم شایەنی داوای لێبوردنێکی گەورەیە..

بەڵام ئایە من شایەنی لێخۆشبوونم..؟!

بە هێواشی لێوی جوڵاند...بۆ دەربڕینی قسەکانی
«سەیرکە...دووبارە بیربکەوە خۆت دەزانیت ئەگەر بهێڵین
بڕوات ئەوا جارێکی تر ناگەڕێتەوە»وتی..

ڕاست دەکات...جارێکی تر ناگەڕێتەوە...«کوڕێکی زۆر باشە
هەم خێزانەکەیان کەسانی زۆر تێگەیشتوو و سەردەمیانەن»
وتی...

من سەیری ئەوم کرد...بەڵام ئەو سەیری منی نەدەکرد
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...دایکە ببورە..

لەوانەیە تۆ زۆر هەست بە داخ بکەیت کە کچێکی وەک منت هەیە
ببورە کە نەمتوانی ببم بەو کەسەی کە تۆ دەتەوێت...

ببورە کە کچێک نەبووم شایەنی ماندوو بوون و شەو نخونی تۆ
بێت...بەڕاستی من ببورە...

دایکم هەڵسایەوە...بە هێواشی بەرەو دەرگاکە ڕۆشت..
«دووبارە بیر بکەوە»وتی پاشان ڕۆشتە دەرەوە بە هێواشی دەرگاکەی
داخست...

من ئەو کەسەم هەڵە دەکەم ... وە من ئەو کەسەم کە دەبێت
باجەکەشی بدەم...

سەیری فۆنەکەم کرد...

پاشان لەسەر جێگاکە پاڵکەوتم... دوو ڕێگام هەیە...

یەکەم یان ئەوەتا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە دەکەم کە دایکم
دەیەوێت... لەگەڵ پیاوێک دەژیم کە هەرگیز خۆشمنەویستووە
تەنانەت نایناسم...

دووەم ئەو پلانە جێبەجێ دەکەم کە لە مێشکم..
بەردەوام دەبم لە شکاندنی دڵی دایکم بەڵام لە کۆتایدا خۆم
ئاسودە دەکەم...

من مناڵێک نیم کە لە شتەکان تێنەگەم...ئیتر من ئەو منداڵەی جاران
نیم کە وەک گەمژەیەک بە دوای سوارچاکاکە بکەوم..

ئیتر من بووم بە کچێکی پێگەیشتوو...
چیتر من هەڵە ناکەم...

بەڵام چۆن بتوانم لە ناو ئەم ئازارە ڕزگارم بێت...

Only Mine || JJKWhere stories live. Discover now