00:04

1.2K 175 177
                                    

ساتی چوارەم دەستی پێکرد تەنانەت ئێستاش
بەردەوامە....

ئەو ساتەی دایکم ناچاری کردم چیتر چاوم بەم پیاوە نەکەوێت
ئەو پیاوەی منێکی منداڵی هۆگر و ئاشقی خۆی کرد...

بە هەموو شێوەیەک هەوڵمدا لەبیری بکەم ... بەڵام ئایە شتێک
هەیە بە ناوی لەبیرکردن...

تەنانەت بۆ ساتێک لە مێشکم ناچێتە دەرەوە...

من هیچ شتێکم لا گرنگ نیە...من ئەو منداڵە بووم کە لەگەڵ ئازاری
خۆشەویستی گەورە بووم.....

نازانم بۆچی ئەوم هەڵبژارد...؟!بۆچی ئەو؟!!
ئایە چونکە دەوڵەمەند بوو...؟!
یان ئەو گرینگی پێدەر بوو...؟!
یان تەنها چونکە جوان بوو...؟!

بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارە نازانم...

ئەو جوان بوو وە هیچ کەسێک نەبوو لەو جوانتر...
بڕوا نەکەم هەرگیزیش هەبێت...هەموو وردەکاریەکانی هەبوو...
هەمو شتێک لەو شاهانە بوو...

تەنانەت ئێستاش نازانم بۆچی کۆتا جار سەردانی کردم..

«هەڵسە»!!»یۆنگی لە ناو گوێم هاواری کرد...

«یۆنگی نەفرەتی بێ ڕەوشت»قیژاندم لەسەر جێگاکەم ڕاپەڕیم
تا بە توڕەی رووبەری ببمەوە..

«گەمژە چیە ناتەوێت بێیت؟!»یۆنگی هەر زوو بە ئارامی وتی...
سەرچەفەکەمی راکێشا....

«نامەوێت ... ئێستاش ون بە»منیش لاکەی ترم راکێشا..
ویستم دووبارە بگەرێمەوە نێو جێگاکەم...

دووبارە خۆم نوقمی خەیاڵەکانی ڕابردوو بکەمەوە...

«هێی کچی ناشرین ئەوە تاقە براکەتە»یۆنگی وتی...

ئەو جارە بە بەهێزی سەرچەفەکەی راکێشا بردی...
«یۆنگی بەڕاستی نامەوێت»وتم..

من نامەوێت بچم بۆ ئاهەنگی براکەم...چونکە دوبارە چاوم بە ئەو
دەکەوێت..

ئێستا دەبینن من چەندە نەفرەت لێکراوم...تەنانەت هەرگیز نەچووم
بۆ ئاهەنگی خوشک و براکانم...

«هەڵسە دەی هەڵسە گەمژەی ترسنۆک ..»یۆنگی ئەمجارە
لۆچێکی لە نێوان برۆی دروست کرد...

وەڵامیم نەدایەوە....

رووم کردە پێش خۆم...دووبارە دەستم کرد بە خەیاڵ کردن...
دەمەوێت ئەمجارە ئەو ببینم بگری..خەیاڵ دەکەم ئەگەر من بچمە
ئاهەنگەکە ئەویش دێت بۆم دەگری لێم دەپاڕێتەوە پەشیمانە لەو
شتانە کە کردی..

Only Mine || JJKWhere stories live. Discover now