The End

994 161 27
                                    




«من هەرگیز ناشکێم»وتی جگەرەکەی خستە ناو زبڵەکە..
منیش زەردەخەنەیەکم کرد...«پێویست ناکات بشکێیت من
لە جیاتی هەردووکمان شکام»

هەڵسایەوە دەستێکی خستە گیرفانی..«تەنها دەمویست
ئاواتەکەت بەدی بهێنم..لە هەموو ئەو ئافرەتانەی لەگەڵیان بووم
تەنها هەستم بە داخ دەکرد بۆ تۆ»

هەڵسامەوە گوڵەکەم هەڵگرت ...«سوپاس بۆ ئەوەی بەزەیت
پێمدا هاتەوە»وتم..

سەیریم کرد...لەوانەیە ئەمە کۆتاجار بێت...
تۆ جوانترین مرۆڤ بوویت کە لە ژیانم بینیبێتم...
تۆ پیاوێک بوویت نەوەک کوڕێک...تۆ پیاوی خەونەکانم
بوویت..

جوانێکی ناخ پیس...

چاوەکانت و لێوەکانت وە پێستت من ئاشقیم..
سوڕایەوە سەیری کردم...



«من دەڕۆم»وتم پشتم تێکرد...سیەکانم تەسک بوونەوە
جلەکەم ڕێکخست...

«من هەمیشە لێرەم بۆ تۆ»بێڕەوشت...خۆزگە دەمتوانی
بتکوژم..

لە دواوە باوەشی لێمدا ماچێکی لە شانم کرد...
چاوەکانم داخست...«وردیلەکەم»چرپاندی..


لێی دوورکەوتمەوە


هەنگاومنا بۆ هۆڵەکە ئەوم لە دواوە جێهێشت...
زەردەخەمەیەکی هێمنم کرد...ناخم دەسوتا لەگەڵ ئەم ئازارە



بەرەو هاوسەری داهاتووم ڕۆشتم...

دەزانم من کارە ڕاستەکەم کرد...من هەرگیز نەمدەتوانی لەگەڵ ئەو
بژیم..

جیابوونەوە لە ئەو ئازارێکە بەڵام هاوسەرگیری کردن لەگەڵی
هەزار ئازارە...هەرگیز بەرگەی خیانەتەکانی ئەوم نەدەگرت...

بەڵام ئێستا تەنها دەتوانم بڕوا بەخۆم بهێنم کە ئەو موڵکی
من نیە...

دەستەکانیم گرت...«تۆ جوانیت»

وتی دەستمی ماچ کرد...«سوپاس یۆنگی...»
باشترین هاوڕێ ... وە ئێستا هاوسەرەکەم...


ئەو سەیری چاوەکانمی دەکرد...«قبوڵی دەکەم کە سەیری
چاوەکانت دەکەم پیاوێکی تر دەبینم»وتی..

بە شەرمەزاریەوە سەیری زەویەکەم کرد...

دەستەکانیم گرت خستمە سەر دڵم...«بەڵێنت پێ دەدەم ئەگەر
تەنها مردن لە یەکترمان جیا بکاتەوە»

دواتر سەیری جەنگکووکم کرد...

دەبوو بگری ڕێگریم لێ بکەیت...



وای دادەنێم چیڕۆکەکەم بە تەواو نەکراوی مایەوە
ئەو چیڕۆکەی کە هەرگیز دەستی پێنەکرد بوو..




The End

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Only Mine || JJKWhere stories live. Discover now