[وەرزی دووەم]

584 84 281
                                    

لاپەڕەی سەرەتا




















ـــــــــــــــــــــــــ


















"بۆ خاتری خوا واز بێنن"









هاوار و ناڵەی تێکەڵ بوبو پەلەقاژەی بوو بۆ دواوە تاوەکوو ڕزگاری بێ لەو ئاژەڵانەی بەردەمی








قژی گرت و بەرزی کردەوە
"بێدەنگبە ڕسوا سوێند بەخوا وەکو سەگ پارچە پارچەت ئەکەم"






ئەو چەکوشەی بە دەستیەوە بوو بە بەهێزی کێشای بە دەمیتا خوێن پریشکەی هاویشت






لە ئازاردا قاچەکانی ڕا دەوەشاند نەیدەزانی بۆ ئازارەکەی بگری یان بۆ حاڵی خۆی







پیاوێکی ڕیش سپی نزیک بۆوە بە ڕوخسارە چرچەکەی و ڕیشە سپیەکەی دەستی کرد بە قسە کە تەنانەت کەس بوێری ئەوەی نەبوو سەر هەڵبڕێ لە ئاستی








"مەوەستە ئەو ژنە بەڕەڵایەت بکوژە و ناموست پاک بکەوە"
بە گۆچانەکەی دەستی تاوەکوو هێزی تێدابوو کێشای بە سەری ئەو ئافرەتە داماوەدا









ئەو داماوەش نە لە هۆش خۆی دەچوو نە دەمرد و ڕزگاری ببێت لە دەست ئەو وەحشانە تەنها دەیتوانی بقیژێنێ داوای یارمەتیە هەرگیز نەهاتوەکەی بکات








"خۆم هەر وتم ئەمە مەهێنن ئەبێتە بەڵا بۆمان بەڵا پێم وتی ئەمە داوێن پیس و زۆڵە ئای کوڕە داماوەکەم لە ژن هێنانیشدا شانست نەبوو"









خەسوی کە لەسەر کورسی کەم ئەندامان دانیشتبوو سەیری ئەو دیمەنە دڵ تەزێنەی دەکرد و دەگریا









بەڵام خودا دەزانێت چ مارێکە چی نەما بەو بوکە داماوەی نەکا










سەرەتا خۆی چوە داوای ئەو کچە و بە هەزار ئەملاو ئەولا و قسەی باق و بریق کوڕەم وایە و کوڕەکەم فریشەتەیە قەت نەمبینیوە دەست لە ئافرەت بەرز کاتەوە








║لاڤینیا║Where stories live. Discover now