بەشی یەکەم

285 71 166
                                    

لاپەرەی یەکەم





















باری سەرنج لەلای لاڤینیا



ــــــــــــــــــــــــ






زەردەخەنەم کرد بۆ یاری کردنی منداڵەکان لە گۆڕەپانی قوتابخانەکە دەنگە بەرزەکەیان ژانەسەری دروست دەکرد بەڵام شتێکی جوانە کە ئەوان دڵخۆشن و پێدەکەنن







کەشی ئەمڕۆ هەتاوێکی سوتێنەرە بەڵام ئەوان سور بون لەسەر ئەوەی دەیانەوێت یاری بکەن











وانەکانی ئەمڕۆم زۆر نەبون دوو کاتژمێر و سی خولەک بوو هەموو کاتەکە خۆم بە وێنەکێشان سەرقاڵ کردبوو










سبەی هەینیە مامۆستاکان ئەرکی زیاتر دەدەن بە مناڵەکان وە بە دڵنیاییەوە ڕۆژی دواتر ئەوان دەست بۆ کتێبەکان نابەن لەبەر ئەوەی دەیانەوێت خۆشی لە پشوە کورتەکەیان ببینن










خوایە چەند خۆشە دوای مانگێکی پڕ لە کێشە و جەنجاڵی دەتوانم بە ئاسودەی بخەوم




دمویست خەیاڵ بکەم تاوەکوو بزانم سبەی پێویستە چەند کار ئەنجام بدەم هەڵبەتە تەنها لە ماڵەوە








"هەی گەمژە بەخوا دەتکوژم"






بەپەلە هەستامەوە سەیری گۆڕەپانی تۆپی پێکەم کرد مناڵەکان لە دەوروبەری یەکتری کۆبونەتەوە وەک ئەوەی سەیری شتێک بکەن لە ناوەڕاستدا







ڕۆشتم بۆلایان ئەوانم تێپەڕاند دوو کوڕم بینی شەڕ دەکەن و لە یەکتری دەدەن









"ئەوە چیدەکەن دورکەونە لە یەکتری خێرا"







شێن لەسەر زیپانبوو وەکوو ئەوەی دوژمنی بێت بە
خراپی لێیدەدا









قۆڵیم گرتوو ڕامکێشایە دواوە هەر نەدەوەستا و شەقی دەهاویشت وەکوو ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەی لە دەست دابێ









زیپانیان دورخستەوە وابزانم لە هۆش خۆی چوبو چەند کوڕێکی هاوپۆلی خۆی یارمەتیان دا بەرەو ژوری فریاگوزاریان برد









بە توڕەی سەیری شێنم کرد "بۆ ژوری بەڕێوبەر ئێستا"








║لاڤینیا║Where stories live. Discover now