بەشی دووەم

319 65 190
                                    

لاپەرەی دووەم


























ـــــــــــــــــــــــــ



"ئەگەر ئەتزانی چەن جوان بوو بەس حەیف داخی ئەو بوکه لە دڵم دەر ناچێ کچێ گەلێ ناشرین بوو لوتی زۆر زل بوو بەس وەڵای زاواکە ڕێک فستقێک بوو باڵا بەرز و چوار شانه ئایش ڕاستیان وتوە گیای جوان بزن ئەی خوا"






کێکەکەی دەستم بە بەهێزی خستە سەر مێزەکەی بەرامبەرم لە گەمژەی ئەم کچەی پورزام کە ناوەستێت لە باس کردنی خەڵکی








سەیریم کرد وەک ئەوەی پێی بڵێم تۆ تەواوی بەڵام سەرم سوڕما زەردەخەنەی کرد و هەموو ددانە ڕەنگا و ڕەنگەکانی دەر کەوتن









هەناسەیەکی بەهێزی دایەوە لە بێ بەختیم هەمویم هەڵمژی سوێند دەخۆم ڕشانەوە تاوەکوو نیوەی قوڕگم هات و قوتم دایەوە








سەرم سوڕاند لێوانەکانم بەتوندی بەیەکەوە نوساند نەوەکوو هەرچی لە گەدەمدایە بیکەم به دەموچاویدا








ئێلا بە دەنگە بەرزەکەی کە خەریکە دەبورێتەوە پێدەکەنێت لە تەنیشت ئەوەوە ئێڵی لوتی دەخورێنێت بۆ شاردنەوەی پێکەنینەکەی







بۆچی پێدەکەنن؟ بێگومان بە منی داماو




هەستامەوە بۆ بەجێ هێشتنی هۆڵی ئاهەنگ گێڕانی ئافرەتەکان دەنگیان وەکوو دەهۆڵێک لەناو مێشکم لێدەدا





هەرگیز لۆمەی پیاوەکان ناکەم بۆ چەند شتێک یەکێک لەوانە ئافرەتەکان جیا دەکەنەوە لە شوێنێک دایان دەنێن ئاهەنگی خۆیان بگێڕن و تێکەڵی ئەوان نەبن








منیش بم هەمان کارەکەم زۆر قسە دەکەن و باسی خەڵکیەکەن وە گریانی مناڵەکانیش لە لایەکەوە بۆستێ


ئەوان ئاهەنگەکەیان لە ماڵی ئاغای گەورەی خێزانەکەیان ڕێک خستوە وابزانم نیوەی شارەکە لەم ماڵەدایە لە هەموو سوچێکی ژورەکان منداڵەکان یاری دەکەن هەندێک لە ئافرەتە بە تەمەنەکانیش دانیشتوون سەریان لە یەکەوە نزیک کردۆتەوە بە فسکە فسک قسە ئاڵ و گۆڕەکەن

║لاڤینیا║Where stories live. Discover now