𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◆13

573 94 112
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









بەیانیەکەی دیکە لە خەو هەڵسام بە دەنگە بێزارکەرەکەی زەنگەکە ناڵاندم و دەمویست بگریم وەرگەڕامەوە و بالیفەکەمم خستە سەر سەرم زەنگی ئاگادارکردنەوەکەم دوای خولەکێک بێدەنگ بوو بەڵام لە سەرەتاوە دەستی پێکردەوە بە چاوی داخراوەوە دەستم درێژ کرد تاکو بیکوژێنمەوە کەمێک بالیفەکەم بەرز کردەوە و چاوەکانم کردەوە
چاوم لە کاتژمێراکە بوو کاتژمێر 4:30خولەکی بەیانی بوو بۆچی بە جەهەنەم زەنگی ئاگادارکردنەوەم ئەوەندە زوو دانا؟ خولەکێکی تەواو باشی پێچوو تا ڕووداوەکانی دوێنێ هاتنەوە سەر مێشکم و لە خەو هەڵسام ئەمڕۆ کارم هەیە! خێراتر لە هەموو کەسێکی ئاسایی کاتژمێر ٤:٣٠ بەیانی لە جێگاکەم بازم دا و ڕامکرد بۆ حەمامەکەم




بەخێرای حەمامێکم کردوو بەخێرای دەرچوم لەوانەیە خێراترین خۆشۆردن بێ لە مێژوودا گەڕامەوە ژوری نوستنەکەم بۆ ئەوەی جلەکانم لەبەر بکەم دەمزانی لەم بەشە زۆرترین کاتم پێدەچێت چونکە دەبوو شتێک بدۆزمەوە کە وەک یاریدەدەری سەرۆک بگونجێت و بۆ کار کردن






دوای ١٥ خولەک لەوێ وەستابووم و بێدەسەڵاتانە سەیری خانەی جلەکانم دەکرد زۆربەی جلەکانم لەسەر زەویەکەو بێدەکەم کەوتبوون وەک زباڵدانی لێهاتبو لە ناوچەی جەنگ دەچوو و هیچ شتێکم نییە بۆ لەبەرکردن! بە بێهیوای بیرم کردەوە بە پشکنینی کاتژمێرەکە بینیم کاتژمێر بوە بە 5:00 ترس و دڵەڕاوکێ دەستی کرد بە هاتنە ناوەوەم کاتێک بە دەوری ژوورەکەمدا دەسووڕامەوە و هەوڵم دەدا شتێک بدۆزمەوە لەکۆتایدا تاکەبژاردەم مابوو بێویستبوو بەم کاتژمێر پێنجە بچم باشترین هاوڕێم هەڵسێنم تاکو یارمەتیم بات






کاسی کەسێک نەبوو بەیانیان زوو هەڵسێ پێش کاتژمێر 9:00بۆیە کەمێک سەختە لە خەو هەڵسانی وەک ئەوە وایە فەرمانی مردنی خۆت واژۆ بکەیت کە من خەریک بوو دەمکرد بە پاڵنانی دەرگاکەیەوە هەوڵمدا بێدەنگ بم کاتێک بەرەو جێگاکەی دەڕۆیشتم هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی ناوەکەیم وت و شانیم لەقاند





"کاسی"کەمێک بە دەنگی بەرزتر گوتم کاتێک ئەو کچە نەجوڵایەوە چەند جاریتر بانگم کرد بێسوود بو بویە لە کۆتایدا بڕیارم دا بەڕێگایەکی تر هەڵی سێنم ڕۆیشام بەرەو خەمامەکەو کوپەکەیم بردوو پڕم کرد لە ئاوی سارد بە گەڕانەوە بۆ تەنیشت جێگاکەی یەک دوو پەنجەم خستە ناو ئاوەکە و بەردەوام بووم لە لێدانی ئاوەکە بە دەموچاویدا لە دوای چەند جارێک کاسی چاوەکانی کردەوە و سەیری کردم






||مـلــیـــۆنــێــر||✓Where stories live. Discover now