𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◆22

625 87 152
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





هەر کە هەستم بە دەستەکە کرد لەسەر شانم
هاوارم کرد کێ دەتوانیێ لێرەبێ بەم درەنگی کاتە ئایا کەسێکی بێ ماڵ و حاڵ بوو؟ ئایا کەسێکە لێرە دزیم لێ بکات؟ ئایا باوکمە؟ دوا بیرکردنەوە لە هەموویان ترسناکترین بیرکردنەوە بو وەرگەڕامەوە و چاوەکانم لەسەر جووتێک چاوی قاوەیی ئاشنا نیشتنەوە.







"کلارک تۆ منت ترساند!"وتم و هەوڵم دەدا هەناسەدانم ئارام بکەمەوە"ببورە لەیلا" کلارک وتی بەدەربڕینی لێبووردەیەوە"تۆ چی ئەکەی لێرە؟"بە گۆڕینی بابەتەکە پرسیم"من لێرەم بۆ ئەوەی بتبەمەوە ماڵەوە زانیم تۆ دوا کەس دەبیت کە دەڕۆیت"وتی"ئۆهـ سوپاس بەڵام پێویست نەبوو ئایا خێزانێک یان ژنێکت نییە کە بپرسێت لە کوێیت؟"




"پێشتر تەلەفۆنم بۆ هاوسەرەکەم کردوو و پێم وت درەنگ دەگەمەوە ماڵەوە"وتی بە ئیشارەتێک بۆ ئۆتۆمبێلەکە جلەکەم گرت و خۆم خلیسکاندە ناو دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هەستم بە خراپیی کرد کە وای لە کلارک کرد چاوەڕێم بکات بەڵام لە هەمان کاتدا سوپاسگوزار بووم  لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە ڕوشتن لەسەر کورسیەکەم کز بوومەوە بۆ پێشەوە.




"چەند ساڵە هاوسەرگیریتان کردووە؟"وادیارە هیچم لەبارەی کلارکەوە نەدەزانی ئاماژەی بەوەشکرد نزیکەی ١٩ ساڵە پێکەوەن کاتێک هەردووکمان بیست ساڵان بوون یەکتریان ناسی ئەو لە کۆلێژ بوو و ئەویش شەڕکەر بوو واو ئەو بەوە نەدەچوو لە کۆتایی سییەکانی تەمەنیدا بێت.





"شەوێک دوای یارییەک چوومە باڕێک لێرە لە نیویۆرک بۆ ئەوەی هەندێک خۆشی بەسەربەرم بەهەر حاڵ لەسەر مێزێک دانیشتبووم جۆرێک لە پشتەوە کاتێک  کۆمەڵە خانمێک هاتنە ژوورەوە هەموویان زۆر جوان بوون بەڵام چاوەکانم مانەوە لەسەر قژ قاوەیەک ئەو بەڕاستی لە شوێنی خۆی جیاواز بوو جووتێک جینز و تیشێرتێکەوە  لەکاتێکدا باقی کچەکان جلی کورتی تەسکیان لەبەردا بوو لە چاوەکانی مندا ئەو جوانترین بوو لە هەموویان چومەسەرەوەی یانەکە بۆ ئەوەی بچمە سەرەوە و قسەی لەگەڵ بکەم و دەزانی چی یەکسەر ڕەتی کردمەوە دوای ئەو شەو نزیکەی هەموو ڕۆژێک دەگەڕامەوە بۆ ئەو باڕە بۆ ئەوەی جارێکی تر بیبینمەوە تا هەفتە و نیوێک من ئەو هەموو شەوەم بەسەر برد لە هەوڵی ئەوەدا بووم سەرنجی ڕابکێشم و بۆ ئەوەی بڵێت بەڵێ بۆ ژوانێک بەهەر حاڵ چیرۆکێکی درێژ بە کورتی دواجار ڕازی بوو دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک پەیوەندی خۆشەویستیم هەبوو پێشنیاری هاوسەرگیریم بۆ کرد و وتی بەڵێ و ئێمەش لەو کاتەوە پێکەوەین"ئەو شێوازەی باسی دەکرد من دەمزانی بە هەموو ئەو شتانەی کە هەیبوو خۆشی دەویست.





||مـلــیـــۆنــێــر||✓Where stories live. Discover now