𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◆21

538 99 137
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.










من و نینا و کاسی بە پەرۆشەوە بەرەو سەنتەری سمیس ڕۆیشتین هەرچەندە کارم دەکرد بەڵام زۆر بە هیوا بووم کە بۆ یەکەمجار بچمە شتێکی لەم شێوەیە نینا وەک من و کاسی پەرۆش نەبوو نازانم چۆن توانیمان هەموومان و کراسەکانمان لەناو تاکسییەکدا جێی بکەینەوە باشە لانیکەم من چونکە جلەکەم درێژتر و گەورەتر بوو لە جلەکەی کای یان نینا.







ئێمە گەیشتینە سەنتەری سمیس ١٥ خولەکمان ماوە دوای ئەوەی پارەی تاکسیەکەمان دا چووینە ژوورەوە و گوێم لە هەناسەبڕکێی کاسی و نینا بوو لە گۆشەی چاومەوە بینیم بە سەرسوڕمانەوە سەیری شوێنەکە و دیکۆراتەکانیان دەکرد دڵم لە خۆشیدا ئاوساوە کە دەمزانی زۆر باشم کردووە ڕەنگێکی شین و سپی تۆخم هەڵبژاردبوو بۆیە مێزەکان تێکەڵەیەک بوون لە شین و سپی
دیوارەکان بە شێوەیەکی ڕەسەن بە پەردەی شین ڕازێنرابوونەوە هەموو مێزەکان گوڵ و کارتی ناویان لەسەر بوو سەرەوە لە لای شانۆی make shift‏ و شوێنی بەخشینی شتەکان بۆ ئاهەنگی خێرخوازیەکە خەڵک شتێکی زۆر باشیان بەخشیبوو و منیش هیوای ئەوەم دەخواست بۆ زۆر شت بکەن ئەم ئاهەنگە سوودبەخشە بو بۆ هەتیوخانەی نیویۆرک بوو باشە هەموو منداڵێک شایەنی ماڵێکی پڕ لە خۆشەویستییە هەموو شتێک کە ئەمشەو لێرە دەبەخشرێت بۆ خانەکەیە چەند شوێنێک لە دەوروبەری ژوورەکەدا هەبوون کە میوانەکان دەیانتوانی بەخشینەکانیان بنووسن و بیخەنە ناو سندوقەکانەوە تا بتوانین بنێرین بۆ خانەی هەتیوەکان.







چاوێکم بە دەوروبەرمدا خشاند و بینیم هەموو شتێک بەو شێوەیە بوو کە پێویستە میوانەکان بە هێواشی دەستیان کرد بە هاتن و ناچار بووم بۆ ماوەیەک کاسی و نینا بەجێبهێڵم بۆ ئەوەی بچم دڵنیا بم کە ئاسایش و پاسەوانی و خواردن هەمو شتێک ئامادەیە مۆبایلەکەمم دەرهێنا و ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەکە پاژنەکانم کلیککرد لەسەر زەوی ١٥ خولەکی دواترم بەسەر برد بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو شتێک دانراوە پێش ئەوەی بەرەو دەرەوە بچم بۆ هۆڵی ئاهەنگەکە.







میوانی زیاتر و زیاتر دەهاتن و لە دەوروبەری وەستابوون و لەگەڵ کەسانی دیکە قسەیان دەکرد لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا نینا و کاسیم بینی و لیامیش لەوێ بوو لەناو قەرەباڵغیدا بووم و ڕێگەم بۆ لای ئەوان کردەوە. لە تەنیشت کاسی وەستام و زەردەخەنەیەکم بۆ لیام کرد بە قاتە ڕەشەکەیەوە قۆز دەردەکەوت قژی بەجوانی ڕێکخستبوو"تۆ ئەنجامت دا"پێم گوت








||مـلــیـــۆنــێــر||✓Where stories live. Discover now