Chapter 15

1.3K 200 312
                                    

دەستێک بەو فۆتەوە بنێ ڕێز لەماندوو بونم بگرە

.
.
.
.

POV LYALA


ئایخودایە ئەو چی وت

بەخێرایی ویستم ھەڵسمەوە بەڵام ئەو بەتوندی لەژێر مێزەکە دەستی گرتم

بەڕێز کیم
"لە چ خێزانێکە؟"بەساردی پرسی

ئایخوایە منیش ئەمەم ناوێت

تایھۆنگ
"ئێستا ئەوە چ گرینگیەکی ھەیە؟"

خاتون کیم
"ئەوکچە نییە کە ئەو ئینا لەھەمان باوکن؟"

تایھۆنگ
"بەڵێ ڕاستە"

خاتون کیم
"بەڵام وا بڕیار نەبوو نوا ببێت بە ھاوسەرت؟" دەنگی خەمبار بوو

تایھۆنگ
"بەڵام تۆش دەزانی کەمن ئەم کچەم بەدڵ نییە"

نوا بەتوڕەییەوە کێشای بەمێزەکەداو ھەڵسایەوە و لەوێ ڕۆیشت

ئافرەتە پیرەکە ئاھێکی ھەڵکێشا

ئایخودایە زمانم گیراوە...

بۆچی ناتوانم...ھیچ بڵێم

عەزیەکەم توند گرتبوو لەلایەکیشەوە ھەوڵی دوورکەوتنەوەی دەستی تایھۆنگم لەخۆمدەدا

بەبێدەنگی سەیری کردم

تایھۆنگ
"ئازیزم لیالا نانەکەت بخۆ"

بەچاوە پڕ لەئاوبوەکانمەوە چاوم لێی سوڕاند وەڵامم نەداوە

بەڕێز کیم
"ئەم کچە لێرە نابێت"بەدەنگێکی بەرز وایوت..سەرم نزم کردەوە ھیچم نەوت

تایھۆنگ
"گەر ھەر کامێکتان ناڕازین با بزانم من ھیچ کێشەم نییە لە لەدەستدانی بەشێک لە خێزانەکەم"دەنگێکی تەواو تۆقمەو جدی دەرکرد

خاتون کیم
"من ھیچ گلەیەکم نییە کوڕم بەڵام تۆ دەزانی دڵی ئەو کچەت شکاند نوا داماوە زۆر چاوەڕێی کردوویت"

تایھۆنگ
"ئەوەم بەلاوە گرینگ نییە داپیرە خۆی دەزانێت چی دەکات"

ئەو پیاوەی تەمەنی لە پەنجاکان دەچوو ھەڵسایەوەو بەتوڕەییەوە لەوێ ڕۆیشت

دووبارە ویستم ھەڵسمەوە بەڵام ئەو چڕنۆکێکی لە ڕانمدا

بەنەفرەت بیت

زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'HWhere stories live. Discover now