Chapter 24

1.1K 156 159
                                    

فۆت بکە جیقن
.
.
.
.
.

"لیالام...لیالام چاوەکانت بکەرەوە مەترسە تەنھا خەوێکە"

پڕ بەدەنگم قیژاندم

لەگەڵ ھاوارەکەم دەمویست لەشوێنی خۆم ڕابکەم بەڵام دوو قۆڵی گەورە منیان گرتبوو

"ئارامبەرەوە لیالا من لێرەم مەترسە ھیچ شتێک نییە"ئەو دەیچرپاند بەبن گوێمەوە

ھەردوو ڕومەتمی گرت و ناوی دەھێنام تاکوو ھۆشم بێتەوە

ناکرێت...

ناکرێت ئەوە ڕاستی بێت

چاوەکانم نوقوم ببون لەئاو

لەکۆتاییدا کەمێک ئارام بوومەوە بەڵام ھەر دەگریام.

زانیم ئەوەی ھەوڵی ئارامکردنەوەی دەدام تایھۆنگ بوو

بەخێرای ڕایکێشام بۆ باوەشی

تایھۆنگ
"تێپەڕی تێپەڕی لیالا"

"خەوێکی ناخۆش بوو"

"ششششــ..پێتدەڵێم تێپەڕی"

دەستەکانم لەکەمەری ئاڵاند زیاتر سەرم نووقمی سنگی کرد

"دەمەوێت کیڕا ببینم"

تایھۆنگ
"بێگومان ئەو لێرەیە"

لەباوەشی دەرچووم و سەیریم کرد

"مەبەستت چیە؟"

تایھۆنگ
"کیڕا لێرەیە ئەو باشە..لە ھۆڵەکە چاوەڕێت دەکات"فرمێسەکانمی سڕی

بەخێرایی ڕامکرد دەرەوە لەژورەکە

بەسەر قادرمەکاندا ھاتمە خوارەوە و ڕامکرد بۆ ھۆڵەکە

ئەو لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو کەمنی بینی ھەڵسایەوە

بەتوندی باوەشم پێتدا کرد لەکاتێکدا بەھاوارەوە ناویم ھێنا

"سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆخوا"لەگەڵ ھەر وشەیەک دا دەنگم دەلەرزی

باوەشەکەم جیا کردەوە

"تۆ باشی کیڕا.."سەرنجی قاچیمدا کە بەلەفاف پێچراوەتەوە

کیڕا
"بەڵێ باشم تەنھا کەمێک قاچم ئازاری ھەیە ئەویش تێدەپەڕێت"

زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'HWhere stories live. Discover now