Chapter 33

807 117 18
                                    

.
.
.

POV LYALA

لەنێو جێگاکەم ڕاچەڵەکەیم کاتێک ھاوارە بەرزەکەی تایھۆنگ ناخمی جوڵاندەوە

سەرم ھەڵبڕی و بەو ڵێڵیەی چاوەکانمەوە سەیری تایھۆنگم کرد

تایھۆنگ کەتێبینی کرد ھەڵساومەتەوە و سەیری دەکەم سەیری کردم و بەھێمنیەکی پڕ لەتوڕەییەوە وتی

تایھۆنگ
"لیالا دەسکاری قاسەی نێو دۆڵابەکەمت کردووە؟"

"قاسە؟...نا من ھیچ دەسکاریم نەکردووە بۆچی؟"ھێشتان خەو بەری نەدابووم

تایھۆنگ بەتوڕەیی ئاھێکی داوەو پشتە ملی خوراند

یونگی ھاتە ژورەوە

پڕ بەدەنگم قیژاندم

"خوێڕی نابینی ھێشتان خۆمم نەپۆشیە"چەرچەفەکەم بەخۆمداکرد

یونگی دەستی چاوەکانیداگرت و بەرەو تایھۆنگ چوو

یونگی
"تەواوی کامێرەکانی نێو ماڵەکەم پشکنی جگە لە خۆتۆ و لیالا کەس لەم ژورە نەداھاتو نەدەڕۆیشت"

چەرچەفەکەم بەخومدا نوساند و قژمم ڕێک خست وە لەسەر سیستەمەکە دابەزیم و بە نیشانەی پسیارەوە بەرەو ڕوویان چووم

"چ شتێک دزراوە تایھۆنگ؟ من ئەسڵەن ئاگەدار نەبوومە قاسەی تۆ لەم ژورەدا بوونی ھەیە"

تایھۆنگ
"تۆ دڵنیای؟"برۆیەکی لێ بەرز کردمەوە ھەنگاوێکی توند و پڕ لە قین لێم ھاتە پێشەوە

دەمم بەکەمی کرایەوە و ئەم ھەنگاوە تۆقێنەرەی تایھۆنگ بۆساتێک لەشوێنی خۆم وشکی کردم

بەجۆرێک وتی وەک بڵێت کە ھەر بەڕاستی من دەستکاری قاسەکەی ئەوم کردووە لەکاتێکدا ناشزانم چی ڕوویداوە

یونگی دەستی ھێنایە پێشی تایھۆنگ و ئەو ھەنگاوەی بۆمی نا کشاندیەوە دوواوە

یونگی
"ئارامبەرەوە تایھۆنگ"سەیری کردم"لیالا شتە گرینگەکانی کۆمپانیا لەنێو ئەم قاسەیەدابوون ئێستاش ھیچی تیا نەماوە تەنانەت کلیلی قاسەکەش ون بووە"

زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'HWhere stories live. Discover now