8

767 158 223
                                    

•توڕە•

«ئانی تۆ بەڕاستی بلیمەتی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«ئانی تۆ بەڕاستی بلیمەتی..»جولی وتی منیش تاڵێک قژم خستە دوای گوێم .. هێشتا ئاماددە نەبووم واز لەم زەردەخەنە ناسکەی رووخسارم بهێنم...

پەنجەکانم بە هێواشی لە پەراوەکە خشاند... «لە %86 قازانجەکە بۆ ئێمەیە» سکرتێرەکە بە دڵخۆشیەوە وتی..

چاوەکانم خستە لووتکەی پەڕەکە دووبارە لە ماوەی تەنها یەک چرکە توانیم چاوێک بە پەرەکە بخشێنم بۆ دڵنیا بوونەوە..

«من دڵخۆشم»بە نەرمی وتم و هەڵسامەوە ... پاشان زەردەخەنەکەم گەورەتر کرد.. «سوپاستان دەکەم هاوڕێیان»

«تکایە کەمێک پشو بدەن ئەمرۆ کارێکی باشتان کرد» دەمتوانی وێنەدانەوەی خۆم لە چاوی یەکە بە یەکەیان ببینم
خاتوونێک .. کچێکی ناسک و زیرەک .. رووکەشێکی میهرەبان

ئایە من بەراستی وام..؟!

هەموویان دڵخۆش بوون بە پێشبینیەکەم .. ئەوانەی ترم بۆ جولی جێهێشت ..

لە ژووری کۆبوونەوە هاتمە دەرەوە راستەوخۆ جیمینم بینی کە بە دڵخۆشیەوە بەرەو من هات... «ناتوانم وشەی نوێ بەکار بهێنم»

زەردەخەنەیەکی گەشی کرد..«تەنها دووبارە دەڵێم تۆ ناوازەی ئانی»بە نەرمی پێکەنیم..

بەیەکەوە دەستمان کرد بە رۆشتن...«کارکردن لەگەڵ رووسیکان خەیاڵ بوو بەڵام تۆ ئەنجامتدا لەگەڵ قازانجێکی زۆر»

«ئەمە زیاد لە پێویستە جیمین» دەستم خستە سەر شانی ... «ئەمە هیچ نیە ئانی ..  تۆ شازادەیت» دەنگی ئارام کردەوە کاتێک چاوەکانی بە قوڵی سەیری منیان دەکرد..

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی... «سوپاس» ئەمە تاکە وشە بووم ئێستا بتوانم بیڵێم..

کێشەکانی کۆمپانیا ئاسانن بۆ چارەسەر کردن...بەڵام چی دەربارەی کێشەکانی من

.
.

دەستم خستە سەر سنگم..«ئارامبە» شانەکانم دەلەرزین وەک ئەوەی لە بەستەڵەکەکانی باکور بژیم..

little lady //k. thWhere stories live. Discover now