12

1K 195 335
                                    

•من تۆڵەت بۆ دەکەمەوە•

سەرم خستە سەر شانی میۆ بۆ ئەوە کەمێک بخەوم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەرم خستە سەر شانی میۆ بۆ ئەوە کەمێک بخەوم ... ئێمە لە ناو فڕۆکەکە بووین .. جیمین لە بەرامبەرم دانیشت بوو لەگەڵ جەنگکووک

تایهیۆنگ و سابرینا دوور لە ئێمە دانیشت بوون لەگەڵ خاتوو کایلی...

وە جولی ئەو نادۆزمەوە لێرە .. رەفتارەکانی بێزارم دەکەن ئەو زۆر نامۆیە لەم ماوەیەدا...«پشو بدە» میۆ بە دەنگە ناسکەکەیەوە وتی دەنگی مێشکت ئارام دەکاتەوە«سوپاس»

ئێستا گلەی ناکەم بڵێم جیمین بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم کچە کرد چونکە ڕوون بوویەوە ... میۆ کەسێکی چەندە میهرەبان و تێگەیشتووە..

چاوەکانم داخست...

~

تۆ خیانەت دەکەیت ئانی›

من خیانەت ناکەم!!! ... « تۆ خیانەت لە خوشکەکەت دەکەیت»

من خیانەت ناکەم ... من تەنها تۆڵە دەکەمەوە

«تۆڵە لە پێناو چی؟!»

~

چاوەکانم کردەوە ئاااھ ملم ئازاری هەیە ... سەیری چواردەورم کرد هەمووان خەوت بوون..

دووبارە پشتم حەساندەوە ... چاوەکانم داخست
من خیانەت ناکەم من هەوڵ نادەم خۆشیەکان لە سابرینا بدزم بەڵام ئەو هەرگیز شایەنی ئەم ژیانە نیە..

هەر لە سەرتاوە سابرینا تەنها بۆ پارە هاوسەرگیری لەگەڵ تایهیۆنگ کرد ... سابرینا ئەو فریشتەیە نیە کە هەمووان بیری لێ دەکەنەوە ...

سابرینا خۆشەویستەکەی جێهێشت لە پێناو پارە .. بەڵام ئەمە هێشتا بەس نەبوو چونکە ئەو نەوەستا..

تایهیۆنگ سابرینای خۆشنەدەویست ...

ئێمە هەموومان دەزانین تایهیۆنگ چەنێک منداڵە بچوکەکانی خۆشدەوێت ... سابرینا ئەمەی وەک تۆڵەیەک بەکارهێنا بەرامبەر تایهیۆنگ..

little lady //k. thWhere stories live. Discover now