11

1K 195 205
                                    

•تۆ کۆتایت هات•

«کارەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن خاتوو ئانی بەهۆی تۆوە» سکرتێرەکەم وتی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«کارەکان زۆر باش بەڕێوە دەچن خاتوو ئانی بەهۆی تۆوە» سکرتێرەکەم وتی... «بەڕاست؟!»بە زەردەخەنەوە وتم..

«بێگومان هەموو کۆمپانیا باسی لێهاتووی تۆ دەکەن»جانتاکەم هەڵگرت ..«سوپاس» دەستم خستە سەر شانی بە میهرەبانیەوە... «تکایە پشو بدە»

پاشان دەستم کرد بە رۆشتن ... ترسناکە ئەم رۆژانە بۆ من زۆر ترسناکە.

بەیانی دەبێت بە تەنها گەشت بکەم بۆ پاریس ... من ڕقم لەوەیە نامەوێت دووبارە دوور بکەمەوە ... من لێرە ئاسودەم لەلای تایهیۆنگ .

شۆفێرەکەم منی گەیاندەوە ماڵەوە ... گەشتەکە چەند دەخایەنێت ؟! دیاری نەکارەوە ... دەکرێت دووبارە ئەوە پلان بێت..

بە خەمباریەوە ڕۆشتمە ژوورەوە ... گوێم لە دەنگی پێکەنین و گفتوگۆ بوو ...

پێکەنیناویە من هیچ نیم لەم ماڵە .. دەکرێت وابێت؟! هەر بەڕاستی من بێ بەهام!!

گەیشتمە ژووری دانیشتنەکە...«ئێوارە باش»بە نزمی وتم ... «ئۆۆۆ بەخێربێتەوە خاتوونی بچوک»جیمین بە زەردەخەنەوە وتی...«سوپاس»

بە هێواشی دانیشتم لە تەنیشت جیمین...«تۆ ماندوو دیاریت کچەکەم»خاتوو کایلی بە نیگەرانیەوە وتی .. «من باشم» زەردەخەنەیەکی دڵنیایم پێشکەش کرد...

تایهیۆنگ بەردەوام بەبێ دەنگی جگەرەکەی دەکێشا ... سابرینا و جەنگکووک لێرە نەبوون ... «باشە کەواتە پێویستە ئانیش بیزانێت» جیمین وتی منیش بە تێنەگەیشتووی سەیرم کرد...

«چی بزانم؟!» جیمین رووکردە من ... «بەیانی هەموومان لەگەڵ تۆ دێین بۆ پاریس»وتی دەستەکانی گرتم..

شۆک بووم ... «گاڵتە دەکەیت؟!» گەدەم بچوک بوویەوە سەیری تایهیۆنگم کرد... «نەخێر جیمین ڕاست دەکات» خاتوو کایلی بە دڵخۆشیەوە وتی .

«هەم ماوەیەکی زۆرە گەشتمان نەکردووە...»دڵخۆشی لە دەمارەکانم بڵاو بوویەوە ... دەموویست خۆم هەڵدەمە باوەشی تایهیۆنگ ماچی هەموو رووخساری بکەم...

little lady //k. thWhere stories live. Discover now