(هیچ قسەیەکم لەگەڵت نییە بۆیە بەبێ دەنگی لە ماڵەکەم برۆ دەرەوە نەناسراو..)
بێدەنگی باڵی کێشا بەسەر کەشی ژوورەکە ئەو پیاوە بێ شەرمە بەزەقی وەک شەیتانێک سەیری چاوەکانم دەکات وادەکات لەرزێک بە گیانم دابێت نامەوێ وا هەست بکات لاوازم بۆیە منیش بە هەمان شێوەی ئەو سەیری چاوەکانیم دەکرد بەڵام بەرقەوە دەمەوێ ئێستا بۆکسێک بکێشم بەدەم و لوتیا
[ئۆووو وابزانم شتەکانم بەرەو خراپتر بردووە لەجیاتی ئەوەی بیرت بخەمەوە کە کێ بووی وە من چ کەسێکی تۆم ممممم دەتەوێ بزانی؟)
ئەو کابرایە شێتم دەکات بێزارم لێی بەڵام دەمەوێ درێژە بە یاریە گەمژانەکەی بدەم بزانم چی دەبێ وای ئەگەر یاریم پێبکات سوێند دەخۆم کەلەی سەری دەکەم بە تۆپی سەبەتە
(کاتم نییە بۆ درۆکانت قسەکەت بکە و بڕۆ )
بە رقەوە پێم گووت ئینجا جلەکانم لەبەرامبەر ئەو دانا تەنها کابۆیەکەم لەبەر مابوو بە بێزاری سەیرم دەکرد کاتێ چاوەکانی سەیری هەموو لاشەی دەکردم
لەسەر بێدەکەم دانیشتم بەرامبەر بە ئەو
(وا دیارە هاورەگەزبازیشی منداڵ ؟ قسەکەت دەکەی یا لێرە دەبی تا دراوسێکان گوێیان لە ناڵەت دەبی هم؟)
قاقایەکی لێدا و خۆی بە دیوارەکەوە گرتبوو تا لە پێکەنین نەکەوێ
[هههه هاهاهاهاها دەمرم لوکاس هههههه نا بەجدی هیچت لەبیر نییە ههههه زۆر باشە قسە دەکەم هههه بوەستە ئەو پێکەنینە وازم لێ ناهێنێ هههههه ]
لەبێزاری هەرستامەوە و لەبەردەمی وەستام کە باڵای من لەو بەرزتر بوو بەسەیری سەیری کردم نەیدەزانی دەمەوێ چی بکەم بەڵام پێم نیشاندا
بۆکسێکم کێشا بەناو دەمی
(قسەکەت بکە تا زمانت لەنێو دەمت ماوە )
ئەو پیاوە خوێنی دەمی سری بەدەستەکانی و بێکەنینێکی نەگریسانەی کرد
[تۆ درۆت لەگەڵم کرد منیش لێرەم تۆڵە دەکەمەوە تۆڵەی هەموومان هەموو ئەوانەی کوشتت لە هەتیوخانە هەموو ئەو کەسانەی بۆ پارەکانیان دەستیانت بڕی راستە منیش لەگەڵ تۆ بووم بەڵام نەدەبوو منیش بکوژی من تۆ بووم تۆش من بووی ئەمە بڕیاری ئێمە نەبوو نەدەبوو من بکوژی نەدەبوو من بکوژی لوکاس نەدەبوو هەڵەت کرد لوکاس هەڵەت کرد........دەستکوژم لوکاس تۆڵەت لێدەکەمەوە تۆڵەی خۆم و ئێدینا دەکەمەوە لوکاس دەتکوژم دۆزەخ تەنها بۆ من نییە تۆش دەبێ لەگەڵم بی پێکەوە دەستمان پێکرد تۆ دەستبەرداری من بوو بەڵام من نااااااااااااااااااا..........]
نازانم پاشان چی ڕوویدا ژانەسەرێکی خراپم هەبوو دونیا لەبەر چاوەکانم ئەسورایەوە من چیم بەسەر دێ نەفرەت لەو دەنگە بێدەنگ بە مێشکم دەتەقێ نەفرەت تۆ کێی ناسراوی بەڵام نازانم کێ بووی نەفرەتی بێدەنگ بە خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم[پیاو ئاگات لە منە لوکاس چاوەکانت بکەوە]
بەبێهێزی چاوەکانم کردەوە لە ژوورێکی کەمێ تاریک بووم سەرم ژانی نەمابوو تەنها زۆر بێهێز بووم
(ج...جۆ..جۆن من چیم بەسەرهاتوە؟)
دەمویست بزانم چی بوە ئاخر ئەمە یەکەم جارە وام بەسەر بێت وە من ئەوەندەی بیرم بێ دوێنێ ڤۆدگام خوارد وە نوستم ئیدی نەدەبوو بەهۆی ئەوە وامبەسەرهاتبێ
[لوکاس نازانم من دوێنێ شەو هاتمە ماڵەکەت لەسەر ئەرزەکە کەوتبووی وە ماڵەکەت بەتەواوی وێران بوو تۆم هێناوەتە ماڵەکەم وە خانوەکەتم پاکردەوە بە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری بۆیە تەنها پشو بدە دواتر لەسەر ئەندریاس قسەدەکەین ]
چی چی چی چی ئەندریاس وایییی نااا بیرم کەوتەوە ئەوە ئەندریاسە کابوسەکەم ئەندریاسە نەفرەت
(ئاخخخخخ سەرمم نەفەرەتت لێ بێ ئەندریاس نەفرەتت لێ بێ لەنێو دۆزەخیش واز لە من ناهێنێ)
جۆن بەخێرای هاتە لام دەرزیەکی لێدام ئیتر دووبارە ئاگام لەخۆم نەماااا
YOU ARE READING
𝗠𝗘 & 𝗠YSELF
Horrorژیان هههه تەنها ناوێکە لە یاریەکیان ناوە و هەموومان تێیدا یاریکەرین بەڵام کـێ بـراوەی یـاریـەکـەیـە!؟ من یا تۆ یا هیچ کەس؟ بریار مەدە سەرەتا بەڵکو بیخوێنەوە ئایا من براوەکە بووم لە کۆتایی یا دۆراوێکی سەرلێشێواو بووم؟ All the ways you wish you could...