هەندێک جار بەختەوەری لە وازهێنان لە شتەکاندایە، نەک بەدەستهێنانیان.
پـۆڤـیـ'لـارا ||
مەگەر من لەوە ڕانەهاتبووم؟ مەگەر ئەوە لای من ئاسایی نەبوو؟ بۆچی ئێستا هێندە بەوە شکاوم کە کەلووپەلەکانم لەبەردەم دەرگا دانراون؟ بۆچی هێندە ئازاری هەیە؟ وەک ئەوەی بەردێکی گەورە لەسەر دڵم دانرابێت ئێشی هەیە.
بۆچی بۆیان قوڕسە من وەک کچی خۆیان قبوڵبکەن لەکاتێکدا من لەخوێن و گیانی ئەوانم؟ هۆکاری ئەو هەموو ڕقە بەرامبەر من چیە؟ لەسەر چ سەبەبێک ئاوا ئازارم دەدەن؟ هەندێک جار بیر دەکەمەوە بەڕاستی من کچی بایۆلۆجی ئەوانم؟ بەڵام ئەی لەمنداڵی سێجار پشکنینم نەکرد؟ گەمژانەیە وایە؟
بەلام کاتێک منداڵ بووم ئەو بیرۆکەیەم هاتە مێشک کە منداڵی خوێنی ئەوان نەبم بۆیە ئاوا بن لەگەلم، بەڵام بەداخەوە کە سێجار و لەکاتی جیاواز کردم و هەمان شت دەرچوو، تا ئەمڕۆش وەڵامم دەست نەکەوت کە ئەوان بۆچی ئاوا ڕەفتار دەکەن لەگەڵم؟
دایکم لەبەردەم دەرگاکە بوو و سەیری دەکردم کە نزیکی دەبوومەوە " ئەوە ناونیشانی مالی پورتە، وە ئەمەش پارەی تەکسیە، خێرا بڕۆ با فڕۆکەکە لەدەست نەدەیت" کاغەز و چەند پارەیەکی خستە ناو دەستەکانم، فرمێسکی چاوم دووبارە هاتە خوارەوە و سەیری چاوەکانی دایکم کرد.
" باوەشم لێنادەیت؟ ماڵئاواییم لێ ناکەیت دایکە؟ ناڵێ کچم ئاگاداری خۆت بە؟ پێم ناڵێی کە خەمی منتە؟ نالێی بەرگەی دووریەکەت ناگرم ؟ دایکە نایەیی دەست بەسەر قژەکانم دابهێنێت و بڵێی ئەو ماڵە چۆڵ دەکەیت لەدوای خۆت؟ ناڵێیت کەس نیە ئیتر هاواری لەسەر بکەم؟ ناتەوێ بۆ تەنها جارێک لەژیانم لەگەڵم نەرم بیت و دایکایەتی خۆت بنوێنی؟ " فرمێسکەکانی چاوم دانە بەدانە دەهاتنە خوارەوە و سەیری دایکمم دەکرد کە چۆن بەبێ دڵیەوە سەیرم دەکا و لەوێ وەستاوە.
" نەخێر نزا دەکەم هەرگیز نەیەتەوە بەردەم چاوەکانم، نزا دەکەم جارێکی تر لەژیانم چاوم پێت نەکەوێتەوە، نامەوێ دیسانەوە لەبەردەمم دەربکەویت، بەڕاستی ڕقم لێتە نامەوێ چیتر بتبینم" قسەکانی لە شمشێرێکی تیژ دەچوون کە بەناو دڵم دەکەوت و ئازاریان دەدام.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...