تۆ هەموو ئارامی منیت.
" وازم لێ بێنە" لارا بە گریانەوە لەو پیاوە دەپاڕایەوە کە خەریک بوو لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەستدرێژی بکاتە سەر لارا
" بوەستە ئازیزم سوێند دەخۆم ئازارت نادەم"پیاوەکە دەستی بۆ قەمیسی لارا برد و دڕاندی " وازم لێ بێنە" لارا بە هەموو هێزیەوە قیژاندی و بە قاچەکانی هەوڵیدەدا ئەو پیاوە لەسەر خۆی لابدات بەڵام پیاوەکە زۆر بەهێزتر بوو لەچاو لارا.قاچەکانی لارای توند لەنێو قاچی خۆی گرت و دەستەکانیشی کە لەسەرەوە بەند کردوە، لارا بەبەردەوامی فرمێسکی چاوی دەهاتە خوارەوە، تەواو ئیتر ئێرە کۆتاییە، بەس نەبوو دایک و باوکی بۆی باش نەبوون، بەس نەبوو هاوسەرەکەیی وازی لێ هێنا؟ بەس نەبوو پوری ڕوە ڕاستەقینە کەی خۆی نیشان دا؟ ئێستاش دەستدرێژی دەکەنە سەری.
پیاوەکە دەمی خستە سەر ملی لارا و نیشانی دەکرد، لارا چاوەکانی توند داخست بوو و وەک منداڵێک دەگریا، وەک ئەو منداڵەی لەناو تاریکی ون دەبێت و کەس نابینێت.
" خەمت نەبێ ئازارت نادەم نازدار گیان" پیاوە بە بزەیەکی پیسەوە وای بە لارا وت دەستەکەی تری لەسەر جەستەی لارا دەخشاند، چاوەکانی لارا ببونە گۆمی خوێن و بەردەوام فرمێسکی لێ دەکەوت، پیاوەکە بە دەستی قایشی پانتۆڵەکەی کردەوە و دەستی بۆ قۆپچەی پانتۆلی لارا برد.
" دڵنیام زۆر بە تام دەبیت، ئەم جەستە نەفرەتیەت، ئۆفـ پیاو خۆی پێ ناگیریت لەبەردەمی، ئەو هاوسەرە گێژەت چۆن جێی هێشتویت؟ " لارا لەنێو ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتی و ئێشە گوێی لەو قسەیە بوو، سەرسوڕماو بوو، ئەو پیاوە نەناسراوە چۆن دەزانێت هاوسەرەکەی جێیهێشتوە.
بەر لەوەی ئەو پیاوە پانتۆڵەکەی لارا دابکەنێت، دەرگاکە کرایەوە و کەسێک پشتە ملی پیاوەکەی گرت و بەهەموو هێزیەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی هێنایە دەرەوە، لارا بە توندی دەستی لەسەر جەستەی دانا و هەوڵیدا بە قەمیسە دڕاوەکەی جەستەی دابپۆشێت.
سونگهوون پیاوەکەی فڕێدایە ئەرزەکەو کەوتە گیانی تا هێزی تێدابوو لێی دەدا، تایهیۆنگ خۆی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەستی لارای گرت و هەڵیساندەوە " لارا باشیت؟" تایهیۆنگ پرسی کە لارا بە توندی باوەشی لە تایهیۆنگ دابوو.
" زۆر ترسام" لارا بە گریانەوە وای وت و تایهیۆنگ دەستی بە قژی دادەهێنا " تەواو تەواو تێپەڕی هەموو شتێک تەواو بوو، تۆ سەلامەتی وایە؟" تایهیۆنگ دڵنەوای دایەوە و پرسیاری کرد، لارا سەری بە ئەرێنی لەقاند
" تەواو تەواو،هەڵسە با بگەڕێینەوە" تایهیۆنگ بە چرپەوە وای وت و پاشان لە لارا دوور کەوتەوە، کە جلەکانی لارا بینی چۆن دڕاوە خەریک بوو لێرە بۆ پیاوەکە بسوڕێتەوە و لێی بدات، بەڵام نابێت ئێستا ئەوە بکات، ئێستا ئەوەی گرنگە بۆی لارایە.
YOU ARE READING
دەوڵـەمەنـدێـڪے نابینا||𝐊•𝐓𝐇(کۆتایی هاتوە)
Romance"بەڕێز ڪیم بە ئەگەرێکی زۆر هەرگیز لەم کوێریە ڕزگارت نابێت"دکتۆرەکە بەو پیاوە دەوڵەمەندی کوێرەی ڕاگەیاند بەبێ ئوومێدی دوای هەزاران چارەسەر کە هەموو بێسوود بووە. " بۆچی دیسانەوە هاتمەوە هەمان خاڵ؟ بۆچی کە وادەزانم هەموو شتێک تەواو بوە دووبارە وەک سەرە...