ڤـۆت پـێـش خـوێـنـدنـەوە🤍
نـوســەر پـۆڤ...
سیۆجون و جیمین چەند جارێك
لە زەنگی دەرگاکەیـان دا بەڵام نەکرایـەوە
جیمین بێزار بوو لە وەستـان
ژمارەی نهێنی دەرگاکەی لێدا و دەرگا گەورەکە
کرایـەوە
چەند هەنگاوێک ڕۆشتن پـاشان لە شوێنی
خۆیـان ڕەق بوون کاتێک مارینـایان
بینی لەسەر زەویەکە لەنـاو گۆمێک خوێندا
جیون هاتە خوارەوەجیون: مـاری
" بە گریـانەوە نـاوی هێنـا "سیۆجون هێشتـا لەناو شۆکدا بوو
جیمین بەخێرایی ڕۆشتە لای مارینـا
سەری خستە سەر کۆشی و دەستی لەسەر
ڕومەتی دانـا و چەند جـارێک نـاوی هێنـا
بەو هیوایەی چـاوەکانی بکاتەوە
بەڵام هیچ جوڵەیەک لە مارینـاوە نەبووچاوەکانی جیمین کەوتە سەر ئینارا
کە لەسەر قادرمەکان دانیشتبوو بەشۆک و
ترسەوە لەوانی دەڕوانی
گومانێك کەوتـە نـاو مێشکی
بەڵام لە ئێستـادا ئەوە گرنگ نییـە
لە ئێستـادا تەنهـا مانەوەی مارینـا لە ژیاندا
گرنگـە بـۆ جیمیـنوازی لە بیرکردنـەوەکانی هێنـا
مارینـای لەباوەش کردو بردیـە دەرەوە
سیۆجون و جیونیش بەدوایدا ڕۆیشتن
جیمین ماری لەدواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانـا جیون
ڕۆشتە لای و خۆیشی ڕۆشتـە شوێنی شۆفێر
دوای ئـەوەی سیۆجون سەرکەوت
جیمین دەستی کردە شۆفێری بە خێرایەکی زۆردوای ماوەیەکی کەم بەهۆی خێرایی جیمینـەوە
گەیشتنە گەورەترین نەخۆشخـانەی سیئۆل
هەموویـان دابەزین و جیمین مارینـای وەکو بووک
لەباوەش کردو بردیە نـاوەوەی نەخۆشخـانـەجیمین: تکایـە یـارمەتی
" بە هاوارەوە وتی "پەرستـارەکان بە خێرایی هاتنە لایانەوە
جیمین مارینـای خستە سەر قەرەوێڵەکە و
پەرستـارەکان بەپەلە بردیـان بەرەو ژووری نەشتەرگەری
جیمین بەبێ چارەیی لەو ناوەدا دانیشت
دەستە خوێناویەکانی شلبوونەوە بۆ سەر زەویەکە
سیۆجون و جیون هیچ حاڵیـان باشتر نەبوو.دوای تێپـەڕ بـوونی چـوار کاتژمێـر...
چـوار کاتژمێر تێپـەڕیوە مارینـا هێشتـا
لە ژووری نەشتەرگەریـە و ژیـانی نـادیارەکاتژمێری سەرەتـا سیۆجون جیونی بردە
لای پەرستـارەکان و چارەسەری برینـە بچوکەکەی
نێوچاوانی کرا و پاشـان گەڕانەوە
تەواوی کاتەکە جیون گریـاوە و خۆی بە
تـاوانبار دەزانێت لەبەر حاڵی ئێستـای مارینـا
هێشتـا بە هیچیانی نەوتوە کە هۆکاری حاڵی
ماری ئینارا بوو
YOU ARE READING
𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠
Romanceکچێکی بچوک کە لـەلایەن خێزانەکەیـەوە هـەمیشە ئەشکەنجـە دەدرێـت بـە زۆری دەیکەنە هاوسەری پیـاوێك کە لە تەمەنی باوکیدایە. ستێپـانـۆڤ مارینـا دەبێتـە هـاوسەری پارك سیۆجون وە زڕدایکی پـارك جـیـمـیـن و پـارك جیـون ئـەو ڪـچـە وردیـلـەیـە گـوڵـێـڪ بـوو ڪـە...