Chapter 16

408 82 201
                                    



ڤـۆت پـێـش خـوێـندنـەوە🤍.















جـیـمـیـن پـوڤ...



دەرگاکەم داخست و هاتمە ژوورەوە
ماڵەوە بێدەنگ بوو
دەنگی جیون نەدەهـات لەوانەیە خەوتبـن
دەبێت ئێستـا مارینـا چی بکات حاڵی باشـە یا نـا



ماندووم ناتوانم بڕۆمە ژوورەکەم
ڕۆشتمە هۆڵەکە تا لەوێ پشویەک بدەم
ئەوەی تامەزرۆی بینینی بووم
لەوێ بوو مارینـا لەسەر سۆفاکان خـەوی لێکەوتبوو
پاڵم دا بە لێواری دەرگاکەوە لە جوانی و
ڕوخسـارە هێمنەکەیـم ڕوانیی



هەفتەیەك بەسەر ڕووداوەکەدا تێپـەڕی
گەڕامەوە ماڵـەوە تا حاڵی باشی ماری ببینـم و
ئـاسودەبـم گەر بۆ جارێکیش بێت



من هەڵـە بووم چونکە هەرگیز گوێم بۆ ڕوونکردنـەوەکانی نەگرت و ئـازارمدا،
من خۆشـم دەویست و متمانەشـم هەبوو بۆی
بەڵام توڕەیی مێشکی داگیر کردبووم
بینینی ماری لە تەنیشت پیـاوێکی تر کە من نیـم
زۆر توڕەیی کردم، ئـازاری دەدام، شکاندمی.....









دەمەوێت لێی نزیک ببمەوە و دەست بدەم لە
ڕوخسـاری وە گەر چـاوەکانی کردەوە بڵێم
'مەترسـە من لەلاتـم' بەڵام ناکرێت
چونکە ئـەو منی نـاوێت
سـەختــە هەڵگرتنی ئەم ئـازارە






لێی دوورکەوتمەوە ویستم لەبیری بکەم وە
ڕقـم لێی ببێتـەوە
بەڵام هەر کە بینیمەوە
هەموو کینـەی نـاو دڵم لە ساتێکدا نەماو لەیـاد چوو
کێ وتی بۆ لەبیرکردن دووربکەوە!
دەی من دوورکەوتمەوە و هەر ساتێک بەڕێم کرد
بە خۆزگەی بینینەوەی دەمبردە سـەر
چەند وتـم ناگەڕێمەوە بۆ لـای، وە گەڕامەوە....
چەند جوانـە گەڕانەوە بۆ لـای





گـەر نزیکیش نەبێت
بـوونی لە دوورەوەش جـوانـە.







بە هێواشی هەنگاوم نـاو لێی نزیک بوومەوە
ئەوەی دەمویست لەبیرنـەکردنی ئەم
ڕوخسارە دڵبەرەی ئێستـای بوو
موبایلەکەم لە گیرفانـم دەرکردوو خستمە سەر
بەشی ڕەسم گرتن کامێراکەم ڕووکردە ئـەو
ڕەسمیـمم گرت

ئەمەم دەوێت بۆ ئەو ساتـانەی کە دوورم لێی
وە چیتر نایبینـم








چەندە تامەزرۆی نزیک بونم لێت
تامەزرۆی ئەو هەناسانەم لەلـای تۆ هەڵیدەمژم و
بۆنەکەت لە سیەکانـم بڵاودەبێتـەوە
بە حەسرەتی دووبـارە ماچکردنـەوەی لێوەکانتـم
وە دووبـارە تەنها خـۆت ڕێگری



𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠Where stories live. Discover now