Chapter 22

299 90 206
                                    








مـاریـنــا پـوڤ...

دوای ئەوەی جیونـم بەڕێ کرد بۆ قوتابخانە
هاتمە ژوورەوە و دانیشتم
دوای چەند خولەکێک ب.پـارک و جیمین هاتن
بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێن دانیشتن








جیمین نەڕۆیشت
نـازانم ئاخۆ لەبەر چی بڕیاری گۆڕی
تەنها ئەوەندە دەزانـم لەبەر من نەبـووە
چونکە لەوەتەی گەڕاوەتـەوە تەنانەت بۆ یەک
چرکەش سەیری نەکردووم
بەهەرحـاڵ دەمەوێت دڵخۆشبـم لەبەر نەڕۆیشتنی
بەڵام.. ئیتر لە دڵمدا جێگەی خۆشی نەماوە
هەر سـاتێك دڵخۆش بوبم باجم داوە بە شکانـم و
چەندین ڕۆژم بە گریـان بەسەر بردووە
زۆر هەست بە خراپی دەکەم
ئـازارم هەیە... ماندووم...مێشکم پڕە لە ژاوەژاو








هەمیشـە بیردەکەمەوە دەڵێـم
بۆچی دەبێت لەم تەمەنەمدا کە دەبوایە لەوپەڕی
دڵخۆشی و سەرکەوتندا بومایە
بۆچی وێرانم و خاوەنی دڵێکی پارچە پارچـە کراوم!
مێشڪم وەڵامم دەداتـەوە و
خێزانەکەم دەکاتـە هۆکاری ناخۆشیەکانـم..
من شکاوی دەستی باوکم بووم
چـاوەڕێم دەکرد جیمین دەستم بگرێت و
ناخۆشیەکانـم لەبیرببـاتەوە بەڵام
وەک هەمیشـە نـەبـوو'هــ

ئەسڵـەن من کە لە لایەن خێزانەکەمەوە شکێنرام
چـاوەڕێی چی لە بێگانەیەک بکەم

















زەنگی موبایلەکەم لەنـاو بیرکردنەوە لە ژیـانە
وێرانەکەم دەری کردم
ئەو دەنگە عـەجیب سـەیرە لەلام
لەبەر ئەوەی هەرگیز کەسێک پەیوەندی نەکردووە بۆم
موبایلەکەم هەڵگرت و سەیریم کرد
ئـەوە دایـڪـم بوو








مـن خـەریکە خـەون دەبینـم
سەرەتـا نەڕۆیشتنی جیمین
پاشـان پەیوەندی کردنی دایکـم
چاوەکانم هەڵبڕی جیمین و باوکی بە جۆرێک
سەیریـان دەکردم وەک ئەوەی بڵێن چاوەڕێی چیت بۆچی وەری ناگریت
زەنگەکە کۆتـایی پێهـات ئەوەندەی نەخایـاند
دووبـارە پەیوەندی کرایـەوە
سەیری ژمارەکەم کرد و خوێندمەوە
ئەوە بەڕاستی دایکـمە دەبێت وەری بگـرم!




دەی لەوانەیە کارێکی هەبێت
یـاخود هێشتـا پێداگربێت دەربارەی
ڕێکەوتنی کۆمپانیاکـان
پێش ئەوەی ڕێگە بدەم دووبارە زەنگەکە کۆتایی پێبێت
پەیوەندیەکەم هەڵگرت
بێدەنگ بـووم و هیچـم نەوت
چـاوەڕێی وشەیەک بووم لەوەوە















؟؟: مـارینــا




دەنگێکی زۆر نـەرم نـاوی هێنـام
هەر کە نـاوی هێنـام ترپەی دڵم زیادی کرد
چاوەکانم بۆ ساتێک داخست
زۆر بیریم دەکرد خـەمڕەوێنـەڪەم







𝗪𝗮𝗶𝘁 𝗙𝗼𝗿 𝗬𝗼𝘂𝗿 𝗟𝗼𝘃𝗲 || 𝗣.𝗝𝗠Where stories live. Discover now