part5

1.2K 249 52
                                    

من:چۆن؟

(ناوت):من گوێم لێبوو.

تای:بەڵام من دڵنیام ئەو کەسەی کە ئەو گەنجینەیەی شاردۆتەوە شتێکی کردووە کە کلیلەکەش نەفەوتێت واتە تۆ.

من:تای هیۆنگ ڕاستەکا (ناوت) ئەبێ شتێک هەبێ.

(ناوت):بەڵام من ئەترسم کەنەبێ.

من:نابێ بترسی دەی وائەبێ بەشەو بڕۆرەوە ژوورەکەی من.

(ناوت):باشە.

end jungkook pov

(ناوت) چووە ژوورەکەی جونگ کووک و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت بیری لەقسەکانی تای هیۆنگ ئەکردەوە.

(ناوت):لەوانەیە ئەوان ڕاست بکەن بەڵام من نامەوێ بچمە ئەوێ ئەوان سزام ئەیەن ئای (ناوت) کێ ئەڵێ وایە؟دەی بابخەوم زۆر بیر نەکەمەوە.

(ناوت) خەوی لێکەوت.ئێستا هەموویان خەوتوون جگە لە جونگ کووک کەلە ژوورە بچوکەکەی خۆیەتی.

جونگ کووک:ئای بەجدی برسیمە ئەچم جین هەڵەسێنم.

جونگ کووک لەژوورەکەی چووە دەرەوە و چووە ژوورەکەی جین،،نزیکی کەوتەوە جین بەشێوەیەکی زۆر کیوت خەوتبوو جونگ کووک زەردەخەنەی ئەکرد بەکیوتی هاوڕێکەی.

جونگ کووک:جین؟هیۆنگ؟

جین:ئمم...چیتەوێ؟

جونگ کووک:جین منم جونگ کووک برسیمە.

جین گورجبووەوە و هەڵسا.

جین:چی برسیتە؟

جونگ کووک:ئم.

جین:دەی دوامکەوە ئێستا هێلکەت بۆ ئامادە ئەکەم بەشێوازی خۆم.

جونگ کووک پێکەنینە کەرۆشکییەکەی کرد وەکو مناڵ دوای جین کەوت.
چوونە چێشتخانەکە جونگ کووک چووە سەر مێزەکە دانیشت و جینیش دەستی کرد بە دروست
کردنی هێلکە بەخەواڵووی.

جین:کاپتن؟

جونگ کووک:بەڵێ؟وە من چەن جارم پێوتی کە بەتەنیان بڵێ جونگ کووک تۆ لەمن گەورەتری.

جین:باشە مەمخۆ ویستم بڵێم (ناوت)ت خۆشەوێ؟

جونگ کووک:نەخێر من ئەوم خۆشناوێ بەڵام ئەو کلیلی گەنجینەکەیە.

جین:چی؟

جونگ کووک باسی نامەکەی نامجونی بۆکرد جینیش بەشۆکەوە گوێی لێ ئەگرت.

جین:ئای خوایەگیان ئەوە سەیرە.

جونگ کووک:زۆریش،،ئەرێ ئامادەنەبوو مردم لەبرسا.

جین وەڵامی نەیایەوە و قاپە هێلکەکەی خستە بەردەم جونگ کووک.

جین:دەبیخۆ دەی.

جونگ کووک دەستی کرد بە خواردنی هێلکەکە تا ئەو کاتەی یەکێک لەدەرگای یا.

جین:وەرە؟

دەرگاکە کرایەوە و (ناوت) هاتە ژوورەوە.

(ناوت):ئەتوانم بێم بەڕێز جین؟

جین:ئەوەنییە هاتووی دەی وەرە،،شتێکت ئەویست؟

(ناوت):ڕاستییەکەی برسیم بوو.

جین پێکەنی.

جونگ کووک:ئێ وەرە هێلکەکەی من زۆرە.

جین:نانا خۆ لاڕەشەم نییە خۆم بۆی دروست ئەکەم.

[جا تەبعان نازانم لاڕەشە چییە دایکم و نەنکم وائەڵێن بۆیە پرسیارمەکەن😂]

(ناوت) چوو دانیشت لەبەرامبەر جونگ کووک جونگ کووکیش بەردەوام بوو لەخواردن بەشێوەیەکی کیوت،،(ناوت) پێکەنی بە دەنگێکی کەمێک بەرز جونگ کووک سەری بەرزکردەوە.
بەکیوتی وتی:

جونگ کووک:بۆ پێ ئەکەنی؟

(ناوت):هیچ بەڵام زۆر کیوت بووی کاتێک نانت ئەخوارد.

جین:ئەو خۆی هەر کیوتە.

جونگ کووک:نا من کیوت نیم.

(ناوت):بەڵام تۆ وایت.

جین:ڕاستە.

جونگ کووک:یا من کاپتنی ئێوەم بێڕێزی مەکەن.

جین:ئەوە بێڕێزی نییە،،(ناوت) ئەوەش هێلکەکەت.

(ناوت):زۆر سوپاس ماندووم کردی.

جین:ئەوە کەی قسەیە.

(ناوت):کاپتن؟

جونگ کووک:ئم؟

(ناوت):من ڕازیم کە بچمەوە دوورگەکە.

جونگ کووک لەخواردن وەستا و سەیری کرد.

جونگ کووک:بەڕاست؟

(ناوت):بەڵێ.

جونگ کووک:باشە من ئەمەوێ پرسیارێکت لێبکەم.

(ناوت):بپرسە.

جونگ کووک:چۆن گەیشتیتە نزیک کەشتیەکەی من؟

(ناوت) شڵەژا.






سڵاو سڵاو؟😂

چۆنن؟

دەی بەهیوام بەدڵتان بێ بای.

my captain {J.Jk}✓Where stories live. Discover now