You"s pov
لەسەر کورسییەک دانیشتبووم و لەپەنجەرە بچوکەکەوە سەیری دەریام ئەکرد،تائەو کاتەی دەرگاکە بەتوندی کرایەوە،ئاوڕم یایەوە کاپتن جونگ کووک بوو زۆر تووڕە دیاربوو دڵنیام پێی زانیوە.
من/ک کاپتن؟
کاپتن/بێدەنگ بە هیچ قسە مەکە.
بێدەنگ بووم ئەو دەرگاکەی بەتوندی داخست و کلیلیشی یا.
{برانەڕۆ کلیلی یا هی هی هی😂}
ترسام زۆر ترسام لێم نزیک بووەوە.
کاپتن/بۆچی پێت نەوتم کە گەنجینەکە گوازراوەتەوە ها؟
ئەمە ئەو شتەبوو کە وتت کەکاتی هات ئەزانی؟
تۆ درۆزنی...ئامانجت چی بوو لەو کارەت ها؟سەرم دانەواندبوو،بوێری ئەوەم نەبوو سەیری ناوچاوی بکەم.
تائەهات زیاتر نزیک ئەبووەوە منیش ئەچوومە دوواوە تائەو کاتەی گەیشتە بەردەم من،منیش پشتم بەر پەنجەرەکە کەوت کە داخرابوو.
لەنێوان دەستەکانی قفڵی کردم،پاشان بە دەستی ڕاستی چەناگەی گرتم و سەری بەرزکردمەوە.کاپتن/وەڵامم بەرەوە نامەوێ دەست لە ئافرەت بەرزبکەمەوە.
نازانم چی بکەم بەڕاستی ئەمەوێ ڕاستییەکانی پێبڵێم بەڵام لەهەمان کاتیشا ئەترسم باوکم شتێکی لێبێ.
کاپتن/کەواتە وەڵام نایەیتەوە؟
دووبارە بێدەنگ بووم و چاوەڕێی کاردانەوەی ئەو بووم.
ئەوەی چاوەڕێم نەئەکرد ڕووی یا ئەویش ئەوەبوو کە ماچی کردم!!!
بەڵام ماچێکی توند هەست بە لێوەکانم ناکەم و هەناسەشم بۆ نادرێ لەکۆتاییا وازی هێنا و هەر لەنزیکم مایەوە.کاپتن/ئەی ئێستا؟
تەواو (ناوت) مەترسە و بۆی باس بکە ئەو یارمەتیت ئەیا،ئەگینا شتی خراپتر ئەکا.
من/باشە بۆت باس ئەکەم.
لێم دوورکەوتەوە و لەسەر کورسییەکە دانیشت منیش لەسەر سیسەمەکە دانیشتم.
ئەویش سەیری ئەکردم بەتووڕەیی من وام زانی ئەمە قەت تووڕەنابێ بەڵام تووڕەبوونەکەی سنوری نییە.کاپتن/دەی.
بەتووڕەیی وتی.
من/ئەو کاتەی کەلە دوورگەکەبووم واتە دورگەی هاوای وەک پێم وتی باوکم سەرۆکی هۆزەکەیە،وە دوژمنێکی هەبوو کە پێشتر هاوڕێی گیانی بەگیانی بوو بەڵام ئەوان ئاشقی هەمان ئافرەت بوون واتە دایکی من....
قسەکەی پێبڕیم.
کاپتن/شیرین و فەرهادم بۆ مەگێڕەوە وەرە سەر باسەکە.
نەفرەت.
من/ئەو هەڕەشەی لەباوکم کرد وتی گەر کچەکەتم و نەیەتێ بۆ ئەوەی گەنجینەکەی پێ بکەمەوە ئەوا کچەکەت ئەکوژم...باوکم وتی بیری لێ ئەکەمەوە،شەو بەمنی وت کە بڕۆم و ڕاکەم وتیشی کە گەنجینەکە ئەگوازمەوە دورگەی مردن،منیش ڕامکرد بەمەلە،بەڵام لەناکاو زریانێک ڕووی یا،منیش هۆشم لەدەست یا کەچاوم کردەوە لە کەشتییەکەی تۆ بووم...ئێستاش نازانم کە باوکم چۆنە.
کاپتن/ئممم...ئەو پیاوە ناوی چی بوو؟
من/تۆم،زیاتر پێیان ئەوت مستەر.
کاپتن/ببوورە بۆ ئەوانەی کە ڕووی یا وەلەبیری کە.
من/باش.
ڕۆشتە دەرەوە.
✄✄✄سڵاوتان لێبێ.
YOU ARE READING
my captain {J.Jk}✓
FantasyJeon jungkook kurdish story... Pirate AU جونگ کووک:من کاپتێنکی زۆر باشی کەشتیم وە ڕۆژێک لە سەرەتای زستان بوو کچێکم دۆزییەوە کە لەسەر دارێک خۆی گرتبوو کەدارەکە سەر ئاو کەوتبوو زۆر جوان بوو زۆر قەت کچێکی واجوانم نەبینیبوو هەر خۆی زۆر گرنگی بەکچان نادە...