part24

828 171 68
                                    

[ئەو شتەی سەرەوە زۆر کیوتە وانییە توخوا😂😍؟]

You"s pov

دوای نان خواردنێکی بەتام هەموومان لەدەوری ئاگرەکە کۆبووینەوە شەوە و ترسناکە...سەرم لەسەر شانی جونگ کووک داناوە و هەموومان بێدەنگین بەڵام لەناکاو شتێکم بیرکەوتەوە.

من/باوکە؟

باوکم/بەڵێ کچم؟

من/تۆ چیرۆکی زۆر خۆش ئەزانی بۆیە بیرم کردەوە کە چیرۆکێکمان بۆ بگێڕیتەوە.

جاکسۆن/نەمزانیوە چیرۆکخوانیشی.

[چیرۆکخوان واتە ئەو کەسەی کە چیرۆک ئەخوێنێتەوە]

باوکم/من هەر لە گەنجیمەوە چیرۆکخوانم.

تای/باشە کەواتە چیرۆکێک بگێڕەرەوە.

کووکی/بەڵێ چیرۆکێک بگێڕەرەوە.

باوکم/باشە چیرۆکێکتان بۆ ئەگێڕمەوە بەڵام ئێوە حەزتان بەچ جۆرە چیرۆکێکە؟

من/ڕۆمانسی.

کووکی/ترسناک.

تای/کۆمیدی.

جین/ڕۆمانسی.

جاکسۆن/ئەکشن.

باوکم/بەدڵی خۆم شتێک ئەگێڕمەوە.

هەموومان/باشە.

باوکم/باشە چیرۆکێک ئەگێڕمەوە...
هەبونەبوو کەس لەخوا گەورەتر نەبوو کچێک و کوڕێک هەبوون کە زۆر یەکتریان خۆشەویست و ئاشقی یەکتر بوون بەڵام خێزانەکانیان دوژمنی یەکتر بوون و دژی خۆشەویستی ئەمان بوون لەبەر ئەم هۆکارەش بڕیاریان یا کە بەیەکەوە ڕابکەن وە کردیشیان،بۆماوەی نۆ ساڵ بەخۆشی ژیان بەڵام برای کچەکە ئەوانی دۆزیەوە لەبەر ناموس و ناوی خێزانەکەی کچەکەی کوشت وە بەهەمان شێوە کوڕەکەشی کوشت.

من/ئەوە کۆتایی بوو؟

باوکم/نەخێر.

کووکی/واتە چۆن هێشتا ماوە؟

باوکم/بەڵێ ماوە.

تای/کەواتە بەردەوام بە.

باوکم/برای کچەکە نەیئەزانی کە ئەوان مناڵێکیان هەیە کە کوڕێک بوو،کاتێک کە کوڕەکە گەورەبوو بووبە پارێزەر وە دۆسیەکەی دایک و باوکی نوێ کردەوە وە باپیر و داپیرەو هەموو خێزانەکەیان دەستگیرکران و بەسزای خۆیان گەیشتن.

my captain {J.Jk}✓Where stories live. Discover now