PART 32

2.7K 299 134
                                    

AUTHOR's.POV

جین چاوڕێی هەڵسانەوەی جینجووی ئەکرد دەستێکی گرت بوو لەناکاو جینجوو بەهێواشی چاوەکانی کردەوە

"جینجوو"
جین ووتی و هەڵسایەوە
جەیهۆپ و نامجوون و بەڕێز کیم هاتنە لای جین

"من نەمردووم"
جینجوو بەزەردەخەنەیی شکاو ووتی
جین توڕەبوون بەسەریدا گرت

"بۆچی ئەوکارەت کرد؟"
جین بەدەنگێکی تۆنی توڕەی ووتی

"تەنها بیری دایکم ئەکرد"
جینجوو بەزەردەخەنە شکاوەکەی درۆی کرد

"تۆ گەمژەی.......ها........ئێمەش وەک تۆ مرۆڤین......ئێمە خەمت بۆ ئەخۆین......دایکم هەشت ساڵە مردووە تازە بیری دایکمان ئەکەی.....تۆ چیی ئەشاریەوە......ها.......یاخود تایهیۆنگ ها"
جین بەتوڕەی هاواری کرد

"من بێزارم......بێزار بووم لەژیان......بێزار بووم لەدەوروبەرم.......بێزارم لەهەموو شتێک......هیچ کەسێک تاوانی نیە"
جینجوو هاواری کرد و فرمێسک ڕێچکەی خۆی گرتە بەر هەموویان شۆک بوون بەهەڵسوکەوتەکەیی جینجوو چونکە یەکەمین جارە وا بیبینن بەتەواویی دڵتەنگ.......هاوارکردنی.......تائێستا کەس هاوار کردنەکەی جینجووی نەبینی بوو بەهۆی ئەوەی هەموو کات دڵخۆش بووە لەناکاو دەنگی ئامێرەکەیی تەنشت جینجوو لێیدا جەیهۆپ خێرا ڕۆشتە دەرەوە بۆ ئەوەی پزیشک بانگ بکات

..................

پزیشکەکە ئەوانیی کردۆتە دەرەوە بۆ ئەوەی بتوانێ چاودێری جینجوو بکات

"من خراپم......برایەکی خراپم"
جین خۆی سەرزەنشت ئەکرد

"سەیرکە هەڵەی تۆ نیە جین"
جەیهۆپ ووتی و دەستی لەسەر شانی جین دانا

"ڕاست ئەکات جین"
نامجوون ووتی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەرکە سوهی و لیهۆ لەقوتابخانە هاتنە لیهۆ داوای لە سوهی کرد جلێکی وەرزش بپۆشێ و مۆبەکەی لەماڵەوە جێبێڵێ وە بێگومان سوهی بەزۆر لەگەڵ لیهۆ ڕۆشتوە بۆ کۆگایەکی بچووک کە لیهۆ خۆی ئەوشوێنەی چاک کردوە

"چل و یەک.......چل و دوو"
لیهۆ شناوەکانی سوهی ئەژمارد
بەڵام سوهی بۆ سیەمینجار لەنێوانی ئەو دوو ژمارەیە بکەوێتە سەر زەویەکە

"هەڵسەوە سوهی دەی تۆ چۆن بەرگری لەخۆت ئەکەی گەر کەسێک بۆت هات"
لیهۆ هاواری کرد بۆئەوەی وا لە سوهی بکات زیاتر جەستەی گەرم بێت بۆ یاریکردنی زیاتر

---What Is Love?--- {M.Y} Last Season✔Where stories live. Discover now