PART 46

1.2K 251 212
                                    

AUTHOR's.POV

هەر وشەیەکی پزیشکەکە کە لەدەمی دەرئەچوو یۆنگی هەستی ئەکرد لێدانی دڵی کەم ئەبێتەوە

"ئەو لەژێر چاودێری ئەبێ........وە ئەگەری مردنی سەدا ۹۹یە.........لەوانەشە ئەمڕۆ بمرێ.....تاکە شت ئەوەیە ئەو لەگەڵ مردن بجەنگێت.......وە بۆ ئاوایە؟؟.........خوێنی بەتەواویی پیس بووە بەهۆی ژەهراوی بوونیی چەقۆکە......وە بۆمان دەرکەوت نەخۆشیەکی هەبووە و مەترسیدارە.....ئایا دەربارەی ئەوەتان دەزانی؟"
پزیشکەکە بەهێواشیی ڕوونی ئەکردەوە

"نـەخێر"

"بەڵێهـ هەموو هەوڵێکمان ئەدەین بۆ ئەوەی باشتری بکەین....کێشەکە لە ژەهراوی بوونەکە نیە لەوانەیە ماوەیەکی کەمی بوێ بۆ پاک کردنەوەی خوێن و جەستەی.....بەڵام کێشەکە نەخۆشیەکەیەتی.....هیوادارم تێبگەن.....وە لەوانەیە بۆ ئەو دەرمانانەی بەکاری بێنین بکەوێتە ژێر چڕی خەوتنەوە"
هەموویان لەشوێنی خۆیان وەک پەیکەر وەستا بوون لەناکاو دەرگاکە کرایەوە پەرستارەکان سیسەمێکیان پاڵئەیا بۆ ژوورێک کە جەستەیەکی لەسەرە وەک مردوو وایە هەموویان سەیری لیهۆیان ئەکرد

"تەنها خۆتان بۆ ڕووداوی لەناکاو ئامادە بکەن"
پزیشک ووتی و ئەوانیی جێهێشت جیمین بەهردوو قژی بۆ سەرەوە برد هەموویان توشیی شۆک ببوون چی ئەگەر هەر ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا..........لەناکاو پەیوەندی بۆ جیمین هات

"بەڵێ ئەفسەر چۆیۆنگ"
جیمین ووتی

"جیمین ئەبێ ئێستا بێیت......ئێمە کاتی تەواومان نیە دوو بەیانی تر دادگایی ئەکرێ"
چۆیۆنگ ووتی
جیمین هەناسەیەکی هەڵمژی

"باشە"
جیمین ووتی

"ئەچمە بنکە"
جیمین ووتی و ئەوانیی جێهێشت

"هاوڕێیان پێویستە ئێمە بگەڕێینەوە کات درەنگە.......وە بەڵێن بێت بەیانی دێینەوە لاتان"
جاکسۆن ووتی

"باشە"
سوهی ووتی یۆنجوون و جاکسۆن سوهی و جینجوویان لەباوەش گرت و دواتر ئەوێیان جێهێشت

"هاوڕێیان ئێوەش بڕۆنەوە"
جینجوو ووتی

"نەخێر ئێمە ناڕۆین"
تای ووتی
جینجوو سەیری تای کرد
تای گەرووی پاک کردەوە و ڕۆشتە سەر کورسیەک دانشت

"دەی چانیۆڵ تۆ بگەڕێوە ماڵەوە"
جینجوو ووتی

"گەمژە جین تۆی داوەتە دەستی من،......وە من پێویستم بە پزیشکێکە بۆ قۆڵم پێم وابێ قۆڵم شکاوە"
چانیۆڵ ووتی

"دەی من لەگەڵت یەم"
جینجوو ووتی

"نەخێر من لەگەڵ چانیۆڵ ئەچم"
تای لەناکاو ووتی و هاتە لای چانیۆڵ و بەڕێکەوتن بۆ لاێ پزیشکێک جینجوو هەناسەیەکی هەڵمژی و سەیری سوهی جۆنگکووکی کرد کەوا جۆنگکووک بەتوندیی سوهی لەباوەش گرتوە و لەگەڵ سوهی ئەگریی........وە یۆنگی حاڵیی زۆر خراپە......وەک ئەوە وایە ئەمڕۆ مدرنێکی بینیبێ.......جینجوو بەهێواشی ڕۆشتە تەنشت یۆنگی دانشە و دەستی لەسەر شانی دانا

---What Is Love?--- {M.Y} Last Season✔Where stories live. Discover now