PART 54

1.1K 231 371
                                    

AUTHOR's.POV

"دەی هەڵسە لیهۆ"
یۆنگی بەهێمنی ووتی کاتێ دەستی بەڕوومەتی لیهۆدا ئەهێنا

"یۆنگی نۆرەی تۆیە"
لیهۆ بەدەنگێکی نوساو ووتی

"هەڵسە دەی نابێ دوا بکەوین بۆ قوتابخانە"
یۆنگی بەدەنگێکی هێمن ووتی و ماچی سەری لیهۆی کرد لیهۆ بەهێواشی چاوی کردەوە و زەردەخەنەیەکی کرد

"بەیانی باش شەکرەکەم"
لیهۆ ووتی
یۆنگی زەردەخەنەیەکی کرد

"بەیانی تۆش باش دەی هەڵسە بچۆ گەرماوێک بکە"
یۆنگی ووتی

"کاتژمێر چەندە؟"
لیهۆ پرسی

"پێنج"
یۆنگی ووتی
لیهۆ لەسەر سیسەمەکە دانشت یۆنگیش لەتەنشتی دانشت

"تۆ بچۆ گەرماو من ئەچم خواردن ئامادە ئەکەم"
لیهۆ ووتی و بەهێواشیی هەڵسا

"دڵنیایی.........پێم باشترە بەیەکەوە بچینە گەرماو"
یۆنگی ووتی
لیهۆ سەیری یۆنگی کرد

"بەم بەیانیە زووە ئەتەوێ شەڕ بنێمەوە"
لیهۆ ووتی
یۆنگی سەری خوراند

"ئـ.....ئێ گیانەکەم ووتم تۆ ماندووی من ئەتشۆم....وە بەیەکەوە ئەچین خواردن ئامادە ئەکەین"
یۆنگی ووتی

"ئهم باوەڕم کرد"
لیهۆ ووتی و جلێکی دەرهێنا لەکانتۆرەکە و ڕۆشتە گەرماوەکە ڕۆتینێکی کرد و هاتە دەرەوە بینی یۆنگی خەریکە جێگاکە ڕێک ئەخات

"وازی لێبێنە یۆنگی کەهاتمەوە خۆم چارەی ئەکەم"
لیهۆ ووتی
یۆنگی سەیری لیهۆی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشتە گەرماوەکە

"ئەم زەردەخەنە هی چی بوو؟"
لیهۆ لەژێر لێویەوە پرسی
هەناسەیەکی هەڵمژی و ڕۆشتە سەر سیسەمەکە دانشت ئەو زۆر بێهێز بوو بۆیە بەدانشتنەوە جلێکی پۆشی و ڕۆشتە خوارەوە و هەرزوو ڕۆشتە چێشتخانەکە و دەستی کرد بەئامادەکردنی خواردن
دوای ماوەیەک تەواو بوو و هەناسەیەکی هەڵمژی و سفرەکەیی ڕاخست و خواردنەکانیی لەسەر مێزەکە دانا و ڕۆشتە سەرەوە بینی یۆنگی خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو یۆنگی هەرلەئاوێنەکەوە سەیری لیهۆی کرد.....لیهۆ جلێکی بۆخۆیی ئامادە کرد و ڕۆشتە گەرماوەکە

"ئایشـ.......قژیشم تەواو بوو هیهیهیهی"
یۆنگی ووتی و ڕۆشتە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە هەناسەیەکی هەڵمژی و زەردەخەنەیەکی کرد و لەسەر کورسیەکە دانشت و خۆی خەریکی مۆبەکەیی کرد چونکە ئەیەوێ چاوەڕێی لیهۆ بکا

.............................................

لیهۆ هاتە دەرەوە لەگەرماوەکە کاتێ خاولیەکەی لەخۆی ئاڵاند بوو و قژی بەخاولی ووشک ئەکردەوە جلێکی لەکانتۆرەکە دەرهێنا زەردەخەنەیەکی کرد کاتێ زانی زۆربەی دیزاینەکەیی لەجلی یۆنگی نزیکە خێرا جلەکەیی پۆشی و سەیرێکی ئاوێنەکەیی کردوو مایکئەپێکی سادەی کرد قژی شانەکرد و ڕۆشتە خوارەوە

---What Is Love?--- {M.Y} Last Season✔Where stories live. Discover now