PART①

2.5K 193 183
                                    


" بەخێر بێیتەوە خۆشەویستم "
وتی کاتێک ڕۆشتە لای خۆشەویستەکەی

" سوپاس گیانەکەم "
وتی و باوەشی پێدا کرد

" کوڕەکان لەماڵەوەن "
وتی کاتێک باوەشەکەی جیا کردەوە

" بەڵێ...ڕاستیەکەی هەموویان دەیانەوێت بتبینن زۆر بەپەلە بوون بۆ هاتنەوەت "
جوابی دایەوە

" باشە ئێستا لەکوێن "
وتی

" لەژووری کۆبونەوەن "
وتی

" باشە من دەڕۆمە لای ئەوان جارێ باشە کووکیم "
وتی

" باشە تاتا،م منیش نانی ئێوارە ئامادە دەکەم "
کووک وتی

تای ماچێکی کووکی کرد و ڕۆشتە ژووری کۆبونەوەکە وە کووکیش ڕۆشتە چێشت خانەکە

لەلای تای

ڕۆشتە ژووری کۆبونەوەکە

" تای "

" بەڵێ هیۆنگ "
تای وتی

" پێویستە هەموو شتێک بەکووکی بڵێیت و پێی بڵێیت کەوا تۆ کێیت "
هیۆنگەکەی وتی

" ئینجا بۆچی دەبێت ئەوە بکەم ؟"
وتی بەساردی

" چونکە ئەو خۆشەویستتە "
وتی

بەڵام ئەوەی هەمووانی توشی شۆک کرد ئەوە بوو تای بەدەنگی بەرز دەستی کرد بەپێکەنین

" هههە خۆشەویست باسی چ جۆرە خۆشەویستیەک دەکەن من ئەوم تەنها بۆ حەزەکانم دەوێت هەرگیز خۆشمنەویستوە ههههە "
وتی و هەمووان بەشۆکەوە سەیریان دەکرد

" تای تۆ چی دەڵێیت ؟"

" وەک ئەوەی گوێت لێ بوو هۆسۆک من هەرگیز ئەوم خۆشنەویستوە تەنها بۆ حەزەکانم بەکاری دەهێنم "
وتی

" تای بەسە گاڵتە کردن چۆن شتی وادەبێت "
هیۆنگەکەی وتی

" بۆچی باوەڕ ناکەیت جین هیۆنگ باشترە بڵێم بۆچی باوەڕ ناکەن ههههە من کیم تایهۆنگ گەورەترین مافیا و تاوانبار گەمژەیەکم بۆ حەزەکانی خۆم بەکارهێناوە دەستم هەیە لە کوشتنی دایک و باوکی لە ڕیسوا کردنی لەبەردەم خەڵکی و شکاندنەوەی "
وتی بە پێکەنینێکی ترسناک

هەمووان توشی شۆک بوون بەقسەکەی

وە بێدەنگیەکی کوشندە دەستی بەسەر ژوورەکەدا گرت

CRIMINALWhere stories live. Discover now