چیرۆکی ئەفسانەیە ئەفسانە ئەغریقییەکان یان یۆنانی چەندین بوونەوەری سەیرو سەمەرەوئەفسانەی لەخۆگرتووە کەوای لەکۆمپانیاکان کردووە لەفیلمو یارییەکانیاندا ئەو کەسایەتییانە بەکاربهێنن وە من باسی یەکێک لەو ئەفسانانە دەکەم کەناوی میدۆسیایە میدۆسیا یەکێکە لە ئەفسانە ئەغریقییە هەرە بەناوبانگەکان کە زۆربەی خەڵک دەیناسێت یان هەر بەلایەنی کەمەوە بینیویانە لەنێو یارییەکاندا کە ئەمەش بۆ شێوەی دیاری میدۆسیا دەگەڕێتەوە کەشێوەیەکی ناشرینی هەیە و هەموو قژیشی مارە کەوادەوترێت هەرکەسێک ڕاستەو خۆ سەیری چاوی بکات ئەوا دەبێتە بەرد بەڵام میدۆسیا یەکێکە لەوکەسایەتییانەی کەخەڵک بەهەڵە لەم کەسایەتییە تێگەشتوون خەڵکی وادەزانن ئەمە کەسایەتییەکی خراپەکارەو لەیارییەکانیشدا بەخراپەکار ناوی هاتووە وە بەنیشانەی ناشرینیش هاتووە بەڵام لەشێوەی ڕاستەقینەی میدۆسیا دا ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە کە لەیارییەکاندا هاتووە سەرەتا بامیدۆسیاتان پێ بناسێنم میدۆسیا تاکە مرۆڤە لەنێوان خوشکەکانی گۆرگۆندا کە بەگۆرگۆن سیرتەرس ناسراوە دەی بۆ ناو چیرۆک ویستم بەرچاو ڕوونییەکتان پێ بدەم لە بارەیەوە