جیهان زۆر لەمەوپێش بۆ ئێمە بوو بوو بە دۆزەخ جیهان دەستی بەسەرداگیرابوو پێشبرکێی خوێنمژەکان بوو وە دەوڵەمەندترین مرۆڤەکان رزگاریان دەبوو وە ئەوانەی تر لەلایان خوێنمژەکان ڕاودەکران بۆ پاشەکەوتی کردنی خوێن لە راستیدا ئێمە هەموو لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوان بووین خوێن مژە خانەدانەکان قەڵاکانیان لە زۆربەی شوێنەکان بوون خوێن مژەکان هەمیشە بە نێو شارەکان دەسوڕانەوە تا ببینن هەموو شتێک رێک و پێکە هیچ کەسێک نەدەبوو رابکا ئەگینا دەکوژرا ئەوەش کۆتای چیرۆکەکەی دەبوو تەنانەت ئەگەر دەوڵەمەندیش بووبای هێشتا لە ژێر دەستی ئەوان بووی بەڵام ئەوان ژیانیان هێشتا لە هەژارەکان باشتر بوو هەژارترین ژیان چارەنوسێکی خراپتری هەیە پیاوەکان وەکو کۆیلە دەخرانە کار وە خزمەتیان بە خوێنمژێکی دیاری کراو دەکرد وە ئافرەتەکان دەبوون بە بوکەڵە بوکەڵەکان نزمترین پلە بوون کە بونیان هەبێ ئەوان بە زۆری زیندانی دەکران لە ژوورێک ژیانی خۆیان لە فرۆشگای بوکەڵەکان بەسەر دەبرد راهێنانیان پێ دەکرا وەکو ئەوەی راهێنەرەکانیان دەیانویست وە بۆ فرۆشتن بوون من لەم جیهانە لە دایک بووم جیهانێکی پڕ لە دێوەزمەی خوێنمژ جگە لە من کە یەکێک بووم لە بەبەختەکان دەبو چاوەرێی درندەکەم بکەم تا من ببا ئەمە ژیانی منە من بوکەڵەم