Paert 19

1.4K 124 329
                                    

‌‌  ســــڵاو
ب

ەهیوای چێژبینین

✫✪°⊕>ــــــــــــــــــ<≈🖤≈>ـــــــــــــــــ<⊕°✪✫

NAMJOON POV´

دووبارە هەستم کرد کە زیندووم
من پاڵکەوتووم.. بۆنە شێدارەکە منی سەرقاڵکرد
توانام نەبوو چاوەکانم بکەمەوە ...
تاوەکو دەنگێکی تیژ بە گوێمدا هات ئەوەندە قوڵبوو
خۆشم نەمزانی چۆن ڕاچڵەکیم و هەستامەوە
چاوەکانم کردەوە کەمێک ترساوم
دووبارە؟..دووبارە چاوەکانم درەوشانەوە بەبینینی ئەو دیمەنە سەرەنجڕاکێشە دارستانێکی سەرسوڕهێنەر درەختەکان بەرزیەکەیان باوەڕ پێنەکراوە چی دەربارەی خوارەوە!
دەمەوێت لەم شۆکە بێمە دەرەوە گەر بەردەوامبم لە بیرکردنەوە سەبارەت بەمانە مێشکم بەرگەناگرێ..
خانووەکە لەکوێیە؟؟ جین و ئارۆ و نۆمینوو لەکوێن؟؟
ئاهـــ من چیدەکەم لێرە  چۆن لێرە خەبەرمبوەوە!..

چاوەکانم بە دەوروبەرمدا سوڕاند ...

تێبینیم کرد پشتەوەم دارستانی لێ نیە
بەڵام کەسێکم بینی  جەستەیەکی گەورەو شینی هەیە لەگەڵ قژێکی ڕەش و زۆر درێژ دوورە لە منەوە لەسەر بەردەکان دانیشتووە پشتیی لەمن بوو پێناچێت مرۆڤ بێت
بەردەوامبووم لە هەنگاوە دودڵەکانم تاوەکو گەشتمە نزیکی..

نامجون: تۆ.. کێیت؟

؟؟؟:..........

"گوێم لە هیچ شتێک نەبوو کەمێکیتر چوومە پێشەوە تا واملێهات زۆر نزیکبم .. قوڕگم پاککرودەوە  "

نامجون: هـێــی گوێت لێمە؟... دەتوانیت قسە بکەیت!...

؟؟؟: وەرە تەنیشتم!....

"سەرسامبووم بە دەنگە ساردەکەی..."

"لەگەڵ زیاتر نزیک بونەوەم هەستم بە دڵم دەکرد دەلەرزی لە تەنیشتی  دانیشتم یەکسەر ئاوڕمدایەوە بۆ ڕووخساری،
WHAT THE FUCk!!! ...."

نامجون: جــیـن؟!.. ئەوە تۆی؟

"زۆر سەرسامبووم چونکە ئەوەی لەبیرم بێت ئەو بێ هۆشبوو منیش لە سەر سۆفاکە خەوتم....
تەنانەت چاوەکانیشی نەجوڵاند بە قوڵی لە پێش خۆی دەڕوانی ئاوڕمدایەوە پێشمان،  تەنها تاریکی دەبینم لەگەڵ درەختێکی یەجگار زۆر کە بڕدراونەتەوە یانیش لەناچوون خاکەکەی بە خۆڵەمێش داپۆشراوە هیچ هیوایەک بەدی ناکرێت..چیا و دۆڵەکان شوێنێکی وێرانن... "

جین: ئێرە زۆر وێرانە وایە؟!

نامجون: ئێرە چی بەسەر هاتووە؟ پێدەچێت پێشتر شوێنێکی ناوازە بووبێت!....

∨⨇lηK⧭⧬K ↑β℮li℮ν℮ ιτ οr ηοτ ↓Where stories live. Discover now