Part 24

707 111 342
                                    


سڵاو
بـەهـیـوای چـێـژبـیـنـیـن
◇°•°•°•°•°•°•°•°•°•♡•°•°•°•°•°•°•°•°•°◇


" لە ماڵێکی گەورە و کلاسیکی دا دوو کەس زۆر بەبێ ئۆقرەی چاوەڕوانی هەواڵی کەسێک ونبوو دەکەن کە چەندین مانگە بێسەروشوێنە و تەواو بەخۆیەوە سەرقاڵیکردوون ..
هۆسۆک زۆر بە تیژی سەیری پێشی خۆی دەکرد بەتەواوی لە بیرکردنەوەێەکی قوڵدابوو .. زەنگی مۆبەکەی بامبام ئەو دووەی هێنایە سەر خۆیان بە دوودڵی وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە..
ڕووخسارە گرژکەی بۆ شۆک گۆڕا باوەڕی بە گوێیەکانی نەدەکرد.. "

بامبام: چــــی؟ دڵنیایت لە قسەکانت!  .. چۆن شتیوا دەبێت! دەمەوێت بە تەواوی دڵنیاببنەوە ....
"هۆسۆک زۆر بە مەراقبوو تاوەکو کۆتای بە پەیوەندیەکە بێنێت"

هۆسۆک: چی ڕویداوە هیچ هەواڵێک هەیە دەربارەی ئەو؟

بامبام: هۆسۆک پێموابێت شتەکان ئاڵۆزترن لەوەی بیرمان لێدەکردەوە

هۆسۆک: واتا چۆن؟ "بە تێنەگەشتنەوە پرسی"

بامبام: لە ئیتالیا کوڕێک بینراوە لە مۆڵێک کە شتومەکی کلتوری تایبەت بە کۆریا دەفرۆشێت کوڕەکه ماسکی بەستووە بەڵام زۆر لە یونگی دەچێت هەروەها لە کامێرایەکی مۆڵەکەوە بەبێ ماسک بینراوە بە ئەگەری 80% ئەوە یونگی بووە

هۆسۆک: باوەڕ بە گوێیەکانم ناکەم بەڵام ئاڵۆزی ئەمە لەکوێدایە؟

بامبام: کاتێک لە مۆڵەکە دەرچووە سەرکەوتووەتە ئۆتۆمبێلێک دوای چاودێری کردنی ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی دڵنیا بوونەتەوە ڕۆشتووە بۆ کۆشکی  ئالیس "بە شێوەیەک قسەی دەکرد سەرسوڕمان لە دەنگیدا دیاربوو "

"هۆسۆک چاوەکانی بچوککردەوە بیری دەکردەوە ئەم ناوەی لە کوێ بیستووە پاش ماوەیەک بە شۆکەوە گوتی"

هۆسۆک: ئەمە ڕاست نیە! تەنها ئەو کەسانەی ئالیس هەڵیبژاردوون دەتوانن لەوێ بمێننەوە هەروەها ئەو چۆن توانیویەتی بڕواتە نێو گروپێک مافیایی !

بامبام: ئالیس ئێستا ڕۆشتوەتە تەمەنەوە بەڵام هێشتا وەکو پڵنگێکی بەهێز بەردەوامە لە ڕاوکردنی نێچیر و ڕاوچیەکانیتر ئەو خاوەن کەسایەتیەکی زۆر بەهێزە شەش کەسی وەکو ئەندامی خێزانەکەی هەڵبژاردووە لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا بەخێویکردوون تاوەکو ئێستا وە هەر کەسێکیان لقێکی تایبەتی کارەکانی بەڕێوە دەبەن وە کوڕە تاقانەکەی لەگەڵ ئەو شەش کەسەدایە ئەوان وەفایەکی تایبەتیان بۆ ئالیس هەیە  بە باوکە ناوی دەبەن تەنها خێزانەکەی دەتوانن لە کۆشکەکەیدا بمێننەوە...

∨⨇lηK⧭⧬K ↑β℮li℮ν℮ ιτ οr ηοτ ↓Where stories live. Discover now