Part 22

887 106 283
                                    




سڵاو💋🍷
بــەهــیــوای چــێژبــیــنیــن
✩ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ✩
☆ــــــــــــــــــــــــــــــــ★ــــــــــــــــــــــــــــــــ☆





ĴĮMĮŊ PŌV

دەنگی کرانەوەی دەرگاکە وایکرد چاوەکانم لە نوسراوە بەنرخەکانی کتێبەکە لابەرم لەسەرخۆ لەسەر مێزەکی پێشم دانا چاویلکەکەم لەچاوم دەرهێناو لەسەر کتێبەکەم دانا بەتامەزرۆوە چاوەڕوانبم یەکێک لە تایکوک یان نامجین دەربکەوێت....

جیمین: تای بەخێر بێیتەوە.. (بەڕاستی ڕوخساری هیۆنگەکەم ماندوو دیارە)

تایهیۆنگ: سوپاس جیمینم.. ئایا تۆ بەتەنها لەماڵەوەیت،... (وەکو وەڵامێک سەرم بە ئاماژەی بەڵێ ڕاوەشاند و لێوم هێنایەخوارەوە)

تایهیۆنگ: کیوتی کێشە نیە ئێستا منیش لەگەڵتم ..

(چاکەت و پێڵاوەکەی لەبەرکردەوە و ڕۆشتە سەرەوە ئێستا کاتژمێر 4:25 خولەکە زۆری نەویست گەڕایەوە جلی ماڵەوەی پۆشیبوو هاتوو لە تەنیشت من دانیش زەردەخەنە چوار گۆشەکەی هەموو شتێکە بۆ من....)

جیمین: تای بۆچی زۆر بەپەلە ڕۆشتی تەنانەت گوێشت بۆ نەگردم کاتێک بانگم دەکردی، زۆر ترسام...
(بەردەوام بوو لە سەیرکردنی مۆبەکەی لەهەمان کاتدا وەڵامی دامەوە)

تایهیۆنگ: ئــێ جیمین شتێک نیە خۆتی بۆ غەمبار بکەیت تەنها کێشەیەکی بچوک بوو پێویستبوو بەخێرای چارەسەری بکەم....

(دەمزانی ڕاستیەکەم پێناڵێت ئەو پێیوایە بەم شێوەیە من ئاسودە دەبم و دوردەبم لەکێشە .. هیچم نەگوت سەرم لەسەر کۆشی دانا و لەسەر قەنەفاکە ڕاکشام منیش خۆم سەرڤاڵکرد بە مۆبەکەم ....)

ĔŊĐ ĴĮMĮŊ PƠV

٭
٭
٭
لە لایەکیتر
کاتژمێر 5ـی ئێوارە
٭
٭

نامجین تەواو ماندوو بوون لە گەڕان و پیاسەکردن سەرەتا نامجون زۆر بێزاربوو بەڵام دواتر دڵخۆشبوو بەم هاتنەدەرەوەیە زۆربەی کاتەکانی بەسەیرکردنی جوانیە دڵ ڕفێنەکەی جین بەسەربرد ئەمە دیمەنێکی تایبەتبوو بۆی .. بەشێکی کەمی خۆر بەدەرەوە ماوە کە وایکردووە دیمەنێکی جوان ببەخشێت بەکەنار دەریاکە و بە ئاسمان کە لەنێوان شەو ڕۆژدایە نامجین لەدیمەنی خۆر ئاوابونیان دەڕوانی زۆر دڵخۆشبوون ،دوای کەمێک بڕیاریاندا بگەڕێنەوە....

جین: هێی نام بۆچی ئەوەندە سەرەنجت لەسەر منە؟
ئایا جوانیەکەم تۆشی مەستکردووە؟!
(بە پەرۆشەوە گوتی کاتێک سەرکەوتنە ئۆتۆمبێلەکە )

∨⨇lηK⧭⧬K ↑β℮li℮ν℮ ιτ οr ηοτ ↓Onde histórias criam vida. Descubra agora