Part 20

1.1K 122 113
                                    





سڵاو
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

⪽₊*₊☆✫*⫴°∞°~∞~🖤~∞~°∞°⫴*✫☆₊*₊⪾



٭بەیانیەکی زووە ڕۆژێکی ئارامە بۆ ئەوسێ کوڕە نایابە کەسەرقاڵی خواردنی نانیبەیانین، یەکێکیان بەبەردەوامی زەردەخەنەدەکات چونکە واهەست دەکات ئیتر بوە بە بەشێک لەم خێزانە بچوک، ئەوەی تریان خەیاڵی ڕۆشتوە بەدەم یاریکردن بەخواردنەکەی نێو قاپەکەی بەردەمی،ئەوەی تریش سەرەنجی لەسەر ڕۆژنامەکەیە ٭

٭ئێستا 2 مانگ تێپەڕیووە بەسەر ئەو شەوەی پێکەوە بەئارامی خەوتن٭


تایهیۆنگ: جیمین هێشتا خۆت ئامادە نەکردوە! دەی هەستە شتێک لەبەر بکە من پەلەمە درەنگ دەکەوم بۆ کار
"تای بە دەنگێکی بەرز گوتی تاوەکو ئاگاداریکاتەوە کەچەند دواکەوتووەو ڕۆژنامەکەی دەستی لەسەر مێزەکە دانا و سەرەنجی خستە سەر خواردنەکە "

جیمین: من هێشتا تێر نەبووم "نوزایەوە"

"تای بە بێزاری سەیریکرد و گوتی"

تایهیۆنگ: دوو کاتژمێرە شەڕ لەگەڵ  خواردنەکەی پێشت دەکەیت دڵتنایبات وازی لێبێنە!

جیمین: تکایە ئەمڕۆ نامەوێت بێم زۆر بێزارم هەست بە باشی ناکەم "دووبارە نوزایەوە لێوی هێنابووە خوارەوە بەتوڕەی سەیری خوارەوەی دەکرد"

"لەو قسانەدابوون کوک هۆشی هاتەوە خۆی و بەسەرسامی لە تای و جیمینی ڕوانی نەیدەزانی مەسەلە چیە خەیاڵی ڕۆشتبوو"

تایهیۆنگ: دەی هەستە خۆت ئامادەکە ناکرێت هەموو بەیانیەک بەزۆر بتبەم قوڕگم وشکبوو ئەوەندە بیڵێمەوە کەی فێر دەبیت بەیانیان کاتژمێر 7:00 بەئاسودەی پێشم بکەویت و بڕۆینە سەر کار یانی ئەبێت ئەوەندە قورسبێت
"بە نەرمی ئیهانەی جیمینیکرد لەبەر کەمتەرخەمیەکەی "

"جیمین بە ناچاری هەستا و ڕۆشتە سەرەوە "

جونگکوک: ئەوەندە توند مەبە لەگەڵی با پەستانی نەکەوێتەسەر "بە ئاسای گوتی"

تایهیۆنگ: گەر وانەبێت هەرگیز فێر نابێت ببێتە بەڕێوبەرێکی باش،..
هەر بەڕاست من زۆر سەرسامم باشە بۆچی باوکم گوتی دەبێت فێری بکەم ببێتە باشترین بەڕێوبەری کۆمپانیا و ڕۆژانە لەگەڵ خۆمی بەرم؟ بەماوەی دوو مانگیش!

جونگکوک: ئمـــ سەیرە سەرەتا بەمنی دەگوت فێری بکەم ئێستاش بەتۆ، بۆچی کێشەت بۆ درووست دەکات؟ کەمێک لاسارە

∨⨇lηK⧭⧬K ↑β℮li℮ν℮ ιτ οr ηοτ ↓Where stories live. Discover now