❥𝙾𝚗𝚎

2.4K 241 212
                                    

~ December 1950 ~

پێـنج سـاڵ دوای کـۆتـایی ھـاتنـی جـەنـگی جـیھـانی دووەم بـەریتـانیـا بـوو بـە وڵـاتـێکی ئـاشتـی خـواز دوور بـوو لـە ئـەنـجامدانـی ھـەر شـەڕ و کـوشتـارێك کـە زیـانـی بـۆ خـەڵـك و وڵـاتەکـە ھـەبـێت

خـەڵکـی خـۆیان دۆزیەوە لـە ئـەنجامـدانـی ئـەو پـیشەیـەی تیـایـدا دەسـت ڕەنـگینـن ، ئـەمـە وایـکرد بـاری ئـابـوری وڵـات بـەرز بـێتـەوە سـاڵـانە بـەرھەمـی بـەریـتانـی فـرۆشـێکی زۆری ھـەبـێت

لـەناو ئـەم ھـەمـوو پـیشـە جـۆراوجـۆرەی لـە وڵـاتەکـەیا ئـەنـجام ئـەدرا ڕۆژانـە ، لـە یـەکێك لـە شـەقامـە ڕەنـگینـەکانـی نـێو وڵـاتەکـە فـرۆشـگایەکـی خـنجیلـانە ھـەبـوو

فرۆشگای درووسـت کـردنـی شـیرینـی بـەنـاوی
Smooth and Sweet

ھـەرچـەنـدە فـرۆشـگایەکـی بـچووك بـوو بـەڵـام شـوێنـی دڵـخوازی زۆربـەی بـنەمـاڵە زەنـگینـەکانـی نـاوچـەکە بـوو ،
شـاژنـی بـەریتـانیـا یەکـێك بـوو لـە کـڕیـارانـی ئـەو فـرۆشـگا خـنجـیلـانەیـە کـە ھـەفتـانە بـەتایبـەت شـیرینـی بـۆ کـۆشـکەکەی ئـەنـێردرا

بـەھۆی ئـەم ھـەمـوو مـتمـانەیـەی خـەڵـکی بـە خـاوەنـی فـرۆشـگاکە و ئـەو کـەسانـەی تیـایـدا کـار ئـەکـەن ، ببـووە شـوێنـێکی بـەنـاوبـانگ کـە ھـەر گـەشتیـارێـك بـھاتایـە بـۆ بـەریتـانیـا بـەبـێ خـواردنـی شـیرینـی ئـەو فـرۆشـگایـە نـەدەگـەڕایـەوە وڵـاتەکـەی

لـەنێو ئـەم شـوێنـە جـوانـە کـوڕێکـی گـەنج خـاوەنـی ڕووکـەشێکـی فـریشـتە ئـاسا ، دڵپـاك و مـیھرەبـان کـاردەکـات کـە زەردەخـەنـەکەی دڵـی ھـەمـوو کـڕیـارەکـانی بـۆ خـۆی ئـەبات

ھـەنـدێـك جـاریـش ئـەوتـرێ کـە فـرۆشـگاکـە بـەھۆی ئـەو کـوڕە گـەنـجە دڵ شـیرینـەوە خـۆشەویـست تـر بـووە

چـیرۆکـی نـێو ئـەم شـوێنـە دڵـخوازە ئـەکـرێ شـایەنـی بـاسـکـردن بـێت و بـزانـرێ کـە لـەنـاو ئـەم فـرۆشـگایە ڕۆژانـە چـی دەگـوزەرێـت

~ ~ ~

ئـەمڕۆ یـەك شـەممـەیە

ئـەو دەزانـێ ئـەمڕۆ چـی چـاوەڕوانـی دەکـات ، لـەبەر ئـەوەش لـە کـاتژمـێر شـەشـی سـەر لە بـەیـانـی بـەئاگـا ھـات لـەکاتـێکـدا تـەواوی شـەو چـاوەڕوانـی ھـەڵـاتنـی خـۆر بـوو

لـەسەر بـێدە داریـنـە نـەرم و گـەرمـەکەی بـازی دا ، بـە گـۆرانـی وتـنـەوە سـەرچـەفەکـەی بـەسـەردا دایـەوە ، بـێدە خـۆشـەویـستەکـەی ڕێـك خـسـت

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now