❥𝙽𝚒𝚗𝚎

475 112 69
                                    

ئـانـی وەك ئـەوەی جـیمـین وتـی بـە بیـانـووی شـیرینـی بـردن ڕۆشتـە نـێو مـاڵـی مـارتن

لـە بـەختی ئـەو کـاتێ ئـەیویسـت بـڕواتـە نـێو چـێشتخـانـەکە مـاری بـینـی ھـەر زوو بـانگـی کـرد

ئـانـی : مـاری خـاتـوون

مـاری ئـاوڕی دایـەوە بـۆ سـەرچـاوەی دەنـگەکـە کـاتـێك ئـانـی بـینـی خـۆشحـاڵ بـوو بـەرەو لـای ڕۆشـت

مـاری : چـی دەکـەن لـێرە خـاتـوو ئـانـی ؟

ئـانـی نـزیك بـۆیـەوە بـە چپـەوە قسـەی کـرد تـا کـەس تێنـەگـات

ئـانـی : جـیمـین زۆر پـەرێشـانـە بـۆ حـاڵـی ڤـیکـتۆریـا
ھـاتـووم تـا بـزانـم چـۆنـە و چـی بـەسەر ھـاتـووە
خۆ مـن دڵـم نـەھـات لـە خـۆی بپـرسم کـاتـێ دڵـە گـەرمـەکەیـم بینـی

ڕووخـساری خـەمـبار بـوو وەك ئـەوەی جـەرگـی ئـازاری بـەرکـەوتبـێت قسـەی ئـەکرد و بـابـەتەکـەی ڕوون ئـەکردەوە

مـاری وەك ھـەمـوو کـات تـێگـەیشـت لـە قسـەکـانی و بـزەیـەکی نـەرمـی کـرد تـا دڵـی ئـەوەی بـەرامبـەری ئـاسـوودە بـێت

مـاری : ڤـیکـتۆریـا بـاشـە
دوێنـێ شـەو کـە لـەگەڵ جـیمـین بـووە لـە مـەیدانـی ئـەسپـەکان سـەرمـای بـووە ، دکـتۆر بـرۆنـۆ دەرمـانی بـۆ نـووسـی و بـاشتـریش ئـەبێـت
ئـەگەر دەتـانـەوێـت خـۆتـان وەرن و بـیبینن

ئـانـی : نـا ئـیتر
ھـەر ئـەوەنـەی تـۆ پـێم دەڵـێیت بـەسە
لـەوە زیـاتـر ھیچـم نـاوێـت
سـوپـاسـت ئـەکەم مـاری
ھـیوادارم بـەختـت کـراوە بـێت ، دڵـت ھـەرکـەسـی ئـەوێـت ببێـتـە ھـی تـۆ

مـاری ھـەروا بـزەیـەکی شـیرینـی کـرد و دەسـتـی ئـانـی گـرت تـا خـەیـاڵـی ئـەرخـەیـان بـێت

مـاری : سـوپـاس بـۆ وشـە جـوانـەکانـت

ئـانـی : بـەڵـام کـچـم
ئـەگـەر داوایـەکـی تـر بـکەم بـێزارتـان نـاکـەم ؟

بـە شـەرمـەوە پـرسیـاری کـرد چـاوەڕێ بـوو تـا وەڵـامـێکـی ئـەرێنـی وەربـگرێـت لـەپێنـاو کـوڕەکـەی

مـاری : ئـەوە کـەی قسـەیـە !
ھـەرگـیز بـێزار نـابـم
چیتـان دەوێـت بـا مـن بیکـەم

ئـانـی : جـیمـین ئـەیـەوێـت ڤـیکـتۆریـا ببینـێت

مـاری ڕووخـساری خـۆشـی لـەسەر نـەمـا دڵـگران بـوو بـەوەی وتـی

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now