❥𝚃𝚠𝚘

746 158 85
                                    

Jimin's POV

گـوێـم لـە دەنـگی پیـانـۆکـە بـوو دوبـارە ، ھـەستـام بـەرەو پـەنجـەرەی ژوورەکـەم ڕۆشـتم پـەردەکـەم لـادایـەوە بـینـیم ڕوونـاکـی ژووری ئـەو خـاتـوونـە چـاو جـوانـە پـێکـراوە

تـامەزرۆم کـە بـزانـم ئـەوە خـۆیەتـی پیـانۆ ئـەژەنێـت یـان نـا ! چـونـکە دەنـگە ھـێمـنەکـەی تـۆنەکـان ھـەمـوو شـەوێـك وامـلێدەکـات بـەدەم بـیرکـردنـەوە لـەو سـاتەی چـاوەکـانی ئـەبـینـم خـەو بـمباتـەوە

وەك ئـەوەی ئـەو دەنـگە بـێتە نـاو ڕۆحمـەوە ئـارامـیم پـێ ببـەخشـێت شـەوەکـەم بـۆ ڕوونـاك ئـەکاتـەوە بـە ئـاسوودەیـی چـاوکـانـم لـێك ئـەنێـم

بـەپەرۆشـم بـۆ ئـەو ڕۆژەی لـەپێـش چـاوەکـانـم وە بـۆ مـن ئـەو پیـانـۆیـە بـژەنـێت ، لـەدوای ئـەوەش ئـەوەی دڵـم ھـەسـتی پـێ ئـەکات بـۆی بـدرکێنـم

~ ~ ~

ئـەمـڕۆ کـەمـێك درەنـگتـر بـەئـاگا ھـاتم ، ڕۆتـینـی بـەیانـیم ئـەنجام دا چـوومـە خـوارەوە بـە ھـەمـان شـێوەی ڕۆژانـی تـر بـەیانـی بـاشم لـە خـاتـوو ئـانـی و بـەڕێـز یـوونـگی کـرد و دانـیشـتم لـە شـوێنـی خـۆم

سـەرقـاڵی نـان خـواردن بـووم کـاتـێ خـاتـوو ئـانـی دانـیشـت لـە بـەرامـبەرم

ئـانـی : شـیرینـم ئـەمـڕۆ بـەیەکـەوە دەڕۆینـە مـاڵـی بـەڕێـز مـارتـن

وەستـام لـە خـواردن بـە چـاوە کـراوەکـانمـەوە سـەرنـجـم دا ئـەو زەردەخـەنـەیەکـی شـیرین لـەسەر لـێوەکـانی بـوو

یـوونـگی : بـۆچـی ؟

ئـانـی : ڕۆژی لـەدایك بـوونـی کـچە تـاقانـەکەی بـەڕێـز مـارتنـە جـیاواز لـە سـاڵـەکانـی تـر ئـاھەنـگ ئـەگێـڕێـت

تـۆ بـڵێ ڕۆژی لـەدایك بـوونـی منـە ئـەمـڕۆ

بـە گـوێبـیسـت بـوونـم دڵـم لـە پـەرۆشیـا خـێرا خـێرا لـێی ئـەدا ، ھـێنـدەی نـەمـاوە ھـەستـم لـە خـۆشیـان بـەناو ئـەم چـێشـتخانـەیا ڕابـکەم و ھـاوار بـکەم

ئـاخـر دڵـم زۆر خـۆشە بـۆ یـەکەم جـار دوای سـاڵـێك ئـەڕۆم بـۆ مـاڵـی ئـەو شـازادە بـچووکـەی نـاو دڵـم ، وە دڵـنیـام ئـەیبـینـم

خـاتـوو ئـانـی سـەرنـجی لـەسەر مـن بـوو بـە دڵـخۆشیـەوە ھـەسـتـی بـەوەی نـاو دڵـم ئـەکرد ، ئـەیزانـی چـی ڕووئـەدات لـەنێو مـندا

بـەپەلە نـانەکـەی پـێشـم تـەواو کـرد چـوومـە سـەرەوە بـۆ ژوورەکـەم ، دەرگـاکەم داخـست وەك مـنداڵ ھـەڵبـەز و دابـەزم ئـەکـرد لـەناو ژوورەکـەم ، خـۆم ھـەڵـدا بـۆ سـەر بـێدەکەم دەنـگی لـێوە ھـات ھـێنـدەی نـەمـابوو بـیشـکێنـم

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα