❥𝙵𝚘𝚞𝚛𝚝𝚎𝚎𝚗

508 100 196
                                    

Jimin's POV

نـازانـم ئـاخۆ لـەنـاکاو چـی ڕوویـدا
بـۆچـی ڤـیکـتۆریـا ھـێنـدە تـرسـا کـاتـێ بـاوکـی بـینی !

دوای ئـەوەی گـالیسکـەکەم گـەڕانـدەوە بـۆ کـۆشکـی بـەڕێـز مـارتن ، پـاسـەوانـەکە پـێی وتـم کـە بیگـەڕێنمـەوە شـوێنـی خـۆی کـە ژوورێکـی گـەورەی تـاریـك بـوو لـە بـەشـی پـێشـەوەی کـۆشکـەکە

کـاتـێ جـێگیرم کـرد لـە شـوێنـی خـۆی دەرگـاکەیم داخـست بـەرەو دەرەوە ئـەڕۆشتـم بـەنێو بـاخچـە گـەورەکـەیـان

لـەوکـاتە گـوێـم لـە ھـاتنـە ژوورەوەی ئـۆتۆمبـێلـێك بـوو بـە خـێرایـی بـەلـامدا تـێپـەڕی چـونـکە زەویەکـە تـەڕی بـارانـەکەی لـەسەر جـێمـابـوو ، ئـاوی بـارانـەکە بـەھۆی تـایەکـانیەوە پرژا بـەسەر جلـەکانـم و ھـەمـووی پیس بـوو

تـەنانـەت ڕووخـساریشـم بـوو بـە قـوڕ و لیتـە !

ئـەوە چ بـێڕێزی پـێکردنێکـە ! نـازانـێ شـوفێری بـە جـوانـی بکـات ؟

دەرگـای دواوە کـرایـەوە ھـەر بـە دابـەزینـی ئـاشنـا بـووم کـە کێیـە ، کـوڕە گـەنـجە نـامۆکـە !

کـاتێ مـنی بـینـی بـەرەو لـام ھـات سـەرنجـی دام لـە خـوارەوە بـۆ سـەرەوە بـە شـێوەیـەکی نـامۆ

- داوای لـێبـووردن ئـەکـەم
شـوفێرەکـەم کـەمتەرخـەم بـوو

" ئـاسـاییـە
دەتـوانـم پـاکـی بکـەمـەوە "

ئـەو تـۆپەڵە قـوڕانـەی بـەسـەر جلـەکانمـەوە بـوو لـێم کـردەوە خـۆم دەتـەکـانـد ، سـەرم بـەرز کـردەوە بـینـیم ئـەو ھـەر سـەرنجـم ئـەدات

- تـۆ ئـەو کـوڕەیت کـە ئـەو ڕۆژە لـەگەڵ ڤـیکـتۆریـا بـوویت کـاتـێ لـەھۆش خـۆی چـووبـوو ؟

سـەیـرە ئـەو مـنی بـیر مـاوە !

تـەنـھا سـەرم بـە بـەڵـێ جـوڵـانـد ، بـزەیـەك کـەوتـە سـەر لـێوەکـانی بـرۆکـانی گـرژ کـرد

" مـن دەبێـت بـڕۆم "

ھـەنگاوم نـا بـۆ ڕۆشتـن ئـەو مـنی وەستـانـد

- سـوپـاس بـۆ ئـەوەی لـەگەڵ ڤـیکـتۆریـا بـوویت ئـەو ڕۆژە
ئـەگەر تـۆ نـەبـوویتـایـە کـەس نـەیدەزانـی چـی بـەسەر دەھـات
کـاتێ ئـەوم ھـێنـایەوە زۆر بـاروودۆخـی خـراپ بـوو
بـە تـەواوی ئـاگاداری بـووم تـا چـاك بێتـەوە

مـەبـەستـی لـەم قسـانـە چیـە ؟
گـومـانم ھـەیـە لـە تـێڕوانین و ھـەڵـسوکـەوتـی
دەبـێ شتـێك بـزانـێ دەربـارەی مـن و ڤـیکـتۆریـا ؟

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now