𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢

920 123 63
                                    

لەناو باخچەی دار پرتەقاڵەکان دانیشتووم لەسەر فەڕشی خەت خەتی زەرد و سپی کە تایبەتە بە سەیران کردن ، قاچەکانم درێژ کردووە سەری جۆنگکووك لەسەر قاچەکانمە ، دەستم لەنێو قژیدا دێت و دەچێت کاتێ مێشکم پڕە لە بیرکردنەوە

کەش و ھەوا مام ناوەندە ، دونیا خۆرەتاوێکی کزە گەرمیەکەی بێزارت ناکات لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ لەگەڵ جۆنگکووك ھاتینە سەیرانێکی دوو کەسی خنجیلانە ، بۆ منیش باشە تا کەمێك لە کەش و ھەوای ماڵەکە دوور کەومەوە

چاوم کەوتە سەر دوو دانە کەروێشکی ھاروھاج کە بەدوای یەکدا ڕایان دەکرد ، بەبێ ویستی خۆم دەستم کردە پێکەنین ، جۆنگکووك وا دیار بوو سەرنجی ئەدام ھەستی پێکرد ڕووخساری بەرەو ئەو ئاڕاستەیە سووڕاند کە من سەرنجم ئەدا

- حەزت پێیان ھەیە؟

سەیری ئەوم کرد کەمێ پاشان چاوم کەوتەوە سەر ئاژەڵەکان

- نازانم
بەڵام جوانن ، یەکەمین جارە کەروێشکی کێوی لە نزیکەوە دەبینم

- کەواتە بڕۆ لە نزیکتر تەماشایان کە

ئەو سەری لابرد بە جۆشەوە ھەستامەوە ئارام ئارام نزیك بوومەوە ، کەروێشکەکان وەك دیارە ھەستیان تیژە و تێبینی منیان کرد گوێیەکانیان قوت بۆیەوە دەستیان کرد بە غاردان

پێکەنیم و دوایان کەوتم چوونە نێو دارەکانەوە
ئاگام لەوە نەبوو زۆر ڕۆشتووم کاتێ سەرنجی چواردەوورم دا لە جۆنگکووك دوور کەوتبوومەوە

پێم سەیر نەبوو ھەر لەبەر ئەوەش سەرنجی ناو دارەکانم دا ھەوا سارد و پاکەکەیم ھەڵمژی ، دیمەنی ئەم دارە بەرزانە و شاردنەوەی ئاسمان کەشێکی تری دابوو بە ڕۆژەکە

چاوەکانم بە چواردەوورم گێڕا کاتێ چاوم وەستا لەسەر کەسێك کە لە دوورەوە سەیرم ئەکات و بەرامبەرم وەستاوە ، پێم وابێ ئەوە جۆنگکووكە بەرەو لای ڕۆشتم تا نزیکتر بوومەوە جوانتر ئەمبینی

بەڵام ئەوە جۆنگکووك نەبوو

ئەی باشە کێیە؟

لەژێر سێبەرەکە ھاتە دەرەوە ڕووخساری ناساند

ئەو

جیمینە !

وای خوایە دوای دوو مانگ پێی شاد بوومەوە؟

ھەموو لەشم کەوتە لەرز ئەوەندەم زانی کەوتمە سەر زەویەکە ، کاتێ دوای دوو خولەك چاوم کردەوە بینیم لە باوەشی ئەودا بووم

بە وردی کەوتمە سەرنجدانی ڕووخساری ، ورد ئەبوومەوە لە ھەموو بەشێکی چاوەکانی ، برژانگی ، ڕوومەتەکانی ، لێوی ... ئەو چەند گۆڕاوە لە جاران پیرتردەردەکەوێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 25, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کـچی فـەڕەنسـی ♥︎Where stories live. Discover now