✰party 16✰

2.4K 221 95
                                    

"پیرۆزە خاتو پاڕک دوگیانە"
بە زەردەخەنەوە وتی
من بە تەواوی شۆک بوم
دکتۆر وتی ئەگەری دوگیان بونەوەی کەمە!

"ئایی خوایەە"
لە خۆشیا دکتۆرەکەم لە باوەش گرت  و سوڕانمەوە دوای کەمێک دامنا
"زۆر سپاسس..تۆ خۆشترین هەواڵت داپێم"
دەستم کرد بە گیرفانما چەنێک پارەم پێ بوو دام بە دکتۆرەکە و ڕۆشتمە ژورەوە
پێرلا لەسەر بێدی نەخۆش خانە پاڵکەوتبو
دنیا چەن سەیرە وا نیە؟
ماوەیەک پێش ئێستا بە گیریانەوە پیرلام ئاوا بینی
دڵم لە مشتما بوو لە ترسی ئەوەی شتێکی لێ بێت
بەڵام ئێستا خۆشترین هەواڵی داپێم  
بە هەناوی بچوک بچوک ئەچومە پێشەوە
ئەو سەیری کردم و پێکەنی 
"واتا هۆکاری زۆر ترشی خواردنەکەت و سک ئێشەکەت ئەمە بوو؟"
بە زەردەخەوە وتم ئەو هەستایەوە و لە باوەشی کردم 

"جیمین من زۆر دڵخۆشم.."هەستم بە فرمێسکەکانی کرد لەسەر شانم وتون لە باوەشم کردەوە
ئێستا بە جۆرێک دڵخۆشم کە بە هیچ شتێک پێناسە ناکرێ  
"تۆ دڵخۆش نیت؟"
پێرلا لێم دور کەوتەوە
سەیری ڕوخسارمی کرد و پێکەنی و دەستی برد بۆ ڕوخسارم و فرمێسکەکانی سڕیم
واههـ ئاگام لە خۆم نەبو کە ئەگریم

"دڵخۆشم.زۆریش دڵخۆشم.ئێمە ئەبین بە خێزانێکی گەورە دڵنیابە"
وتم و دەستم خستە سەر سکی نوشتامەوە تا ئاستی سکی
"گیانی باوکە..کوڕە جوانەکەم..دڵنیابە ناهێڵم فرمێسک بڕێژی
ئەتکەم بە دڵخۆشترین کوڕی جیهان" 
وتم و ماچی سکیم کرد

"ئەی ئەگەر کچ بوو؟"
وتی و پێکەنیم

"وەک وتمان با دوانە بێت دانەیەکیان کوڕ ئەوەی تریان کچ "
چاوێکم داگرت پێرلا پێکەنی

ـ.ـ.ـ.ـ

𝚎𝚗𝚍 𝚓𝚒𝚖𝚒𝚗 𝚙𝚘𝚟
𝚙𝚎𝚛𝚕𝚊'𝚜 𝚙𝚘𝚟

هاتینەوە ماڵەوە
من زۆر دڵخۆشم 
لەناو ئۆەتۆمبێلەکە پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد بەڵام پێم نەوت تەنها وتم وەرنە ماڵمان سوپرایزێکم هەیە

"وەرە لێرە دانیشە..پەیوەندیم کردوە ئێستا چەن خزمەت کارێک ئەهێنن تۆ بۆت نیە کار بکەی"
جیمین وەک ئەمرێک وتی من هەردو دەستم خستە کەمەرم و بە تیژی سەیرم کرد

"یانی بەرێز جیمین تۆ ئەڵێی من دانیشم و نەجوڵێم تۆش بۆ خۆت بڕۆیتە دەرەوە و بێیتە ژورەوە"

"یااا من وام نەوت..پێکەوە ئەڕۆینە دەرەوە ئەچینە شاری یاری ئایس کرێم ئەخۆین
تەنها نابێت کار بکەی"
چاوی داگرت منیش کەمێک هێور بومەوە و بەرەو چێشت خانەکە ڕۆشتم
"نەم وت نابێت ئیش بکەی؟"
جیمین بڕۆی گرژ کرد ویستم وەڵامی بەمەوە تێڵم بۆ هات
ئاهی بوو
سەیری جیمینم کرد و پێکەنیم جا تێڵەکەم هەڵگرت و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم

قسەی زۆرمان کرد
پێم وت کە ئێوارە لەگەڵ هاوسەرە باڵا بەرزەکەی بێت ئەویش ڕازی بوو

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now