✰party 17✰

1.5K 199 15
                                    

هەردو خێزان هێشتا بە شۆکەوە سەیری یەکیان ئەکرد

"ئحم"
ئانجو بە ئەنقەست وتی وە هەردو لا هاتنەوە سەر خۆیان 

"سڵاو من مین یۆنگی باوکی یانگ" 
بەرێز مین دەستی تەوقەی بۆ جیمین درێژ کرد 
جیمین ئاگری توڕەیی لە چاوی هەڵەسا
بەڵام هەوڵی ئەدا خۆی ئارام کاتەوە
پێرلا بە پێچەوانەی جیمین
چاوی ببو بە گۆمێک لە ئاو  بە سەیر کردنی ئەو دو کەسەی بەرامبەتی
جیمین تەوقەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە و زەردەخەنەی کرد لەپێناو ئەوەی تاقە کچەکەی خەمبار نەبێت ئەو هەموو شتێک ئەکات
دوای ئەوەی تەوقەی لەگەڵ جیمین کرد تەوقەکەی پچڕاند و دەستی بۆ پێرلا ڕاکێشا تا تەوقە لەگەڵ ئەویش بکات
پێرلا سەیری هەموو شوێنێکی ئەکرد بێ لە یۆنگی
خێرا تەوقەکەی لەگەڵ گۆڕیەوە و یەکسەر پچڕاندی

دواتر ئەو کەسەی تر دەستی تەوقەی درێژ کرد

"سڵاو منیش مین یوجین هاوسەری یۆنگی و دایکی یانگ" 
جیمین لە دڵی خۆیا نەفرەتی لەو کاتە زێڕینانەی ژیانی ئەکرد کە لەگەڵ ئەو بەسەری بردوە
خێرا تەوقەی لەگەڵ کرد و خێراش پچڕاندی
پێرلاش بە هەمان شێوە 

"خۆشحاڵ بوین..منیش پاڕک جیمین.ئەمەش هاوسەرەکەم پاڕک پێرلا " 
جیمین هەوڵی ئەدا خۆی ئاسایی دەرخات

"فەرمون دانیشن"
پێرلا بەزۆر زەردەخەنەی ئەکرد
ئەوان دانیشتن لەسەر قەنەفەکان 

"بەڵێ ئێمەش خۆشحاڵ بوین بەڕێز جیمین"

𝐩𝐞𝐫𝐥𝐚'𝐬 𝐩𝐨𝐯

بیرم کردەوە بۆچی یانگ ئەبێت لە جیمین بچێت؟ههه چەن گەمژەم؟
ئەو کوڕەکەی جیمین و یوجینە
بۆچی ئەبێت لەم هەمو کوڕەیا ئانجو یانگ بدۆزێتەوە؟
بۆچی لەم هەموو خێزان و دایک و باوکەیا ئەبێت یوجین و یۆنگی خێزانی یانگ بن؟
بۆچی یۆنگی لەم هەموو کچەیا هاوسەرگیری لەگەڵ یوجین کرد؟
مێشکم زۆر ئاڵۆزە زۆر
ئەوانیش شۆک دیارن لەوانەیە ئەوانیش نەیان زانیبێت ئێمە خێزانی ئانجوین
بۆچی ئەبێت چارەنوسی کچەکەشم وەک خۆم بێت کە هاوسەرگیری لەگەڵ براکەی بکات؟
ڕاستە من و جیمین بە ناو خوشک و برا بوین
بەڵام خۆ ئانجو و یانگ باوکیان یەکە!

𝐄𝐧𝐝 𝐩𝐞𝐫𝐥𝐚 𝐩𝐎𝐯
𝐲𝐎𝐧𝐠𝐢'𝐬 𝐩𝐎𝐯

بۆچی من پێشتر هەستم نەکردبوو کە ئەبێت ئانجو کچی پێرلا بێت؟ 
پێشتر یانگ زۆر باسی باوکی ئانجوی ئەکرد
بە نەفرەت بێت چونکە باوکیەتی
ئەو دڵی هەستی پێ کردبوو 
یانگ وا ئەزانێ من باوکی ئەوم
نامەوێ ئەوەش ئاشکرا بێت 
من هاوسەر گیریم لەگەڵ یوجین کرد تا مناڵەکەی بە تەنها بەخێو نەکات
بەڵام بە پێی کات خۆشم ویست
بەڵام هێشتا نەیتوانیوە جێگای پێرلا بگرێتەوە لە دڵما

بە قوڵی سەیری پێرلام ئەکرد
هێشتا وەک پێشتر جوانە 
18 ساڵ ئەبێت من نەمبینیوە
بە نەفرەت بێت ئێستا وەک شێت بیری ئەکەم

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now