✰ party 19✰

1.3K 188 112
                                    

"چی ڕو ئەدات؟"
وتی و سەیری منی کرد
"سڵاو بەرێز پاڕک" خێرا خۆی ڕێک کردەوە و سەری دانەواند وەک ڕێزێک
دوای تەواو کردنی قسەکە سەری هەڵبڕی

"یانگ! تـ تۆ بڕۆوە ژورەکەت دەی"
یوجین وتی
یانگ سەیری منی کرد
هەر بەڕاستی ئەو زۆر لە من ئەچێت!

"کوـ "
قسەکەم پێ بڕدرا
یانگ دانیشت بە ئاستی قاچم
شۆک بوم

"بەرێز پاڕک تکایە.من ئانجوم زۆر خۆش ئەوێ.ئێمە لە یەک دور مەکەنەوە تکایە..رێگە بدەن با هاوسەرگیری بکەین"
یانگ وتی
من خێرا قۆڵیم گرت و هەڵم ساندەوە

"وا مەکە..من ڕازیم..هەر خۆی بۆ ئەوە لێرە بوین..تۆو ئانجو هاوسەرگیری ئەکەن"
بەزۆر فرمێسکی خۆمم گرتبوو
چی بکەم ئەبێت بەو هاوسەرگیریە ڕازی بم ئەگەر بمەوێ کوڕەکەم لام بێت 
یانگ بە شۆکەوە سەیری کردم
چەن کیوتە

"بـ بە ڕاست؟؟واتا ئێستا ئەتوانین هاوسەرگیری بکەین؟"
یانگ بە شۆکەوە وتی
سەیری یوجینی کرد
"دایکە گوێت لێ بوو؟من و ئانجو هاوسەرگیری ئەکەین"
چوە بەردەم یوجین قسەی ئەکرد
یوجین فرمێسکی ئەرشت 

"کوڕەکەم سەیر کە..با جیـ.. بەرێز جیمینیش ڕازی بێت بەڵام ئێمە ڕازی نابین ئەو کچێکی باش نیە  "
یوجین وتی

"نەخێر دایکە تۆ هەڵەی..ئانجو کچێکی زۆر باشە..خێزانەکەشی زۆر باشن "
یانگ وتی

"من ئێستا ئەڕۆم..وە ئەتوانین لە بەیانیەوە دەست بە مارە بڕین بکەین وا نیە یوجین؟"
دەستم برد بۆ ڕومەتی یانگ قسەم ئەکرد
نازانم دڵم لە چەنێک لێ ئەیا ئەمەوێ بگریم 

"بەرێز جیمین سەیر کە.."
یوجین وستی قسە بکات یانگ پێی بڕی

"تکایە دایکە تۆش ڕازی بە.."
یانگ وتی
یوجین زیاتر گریا
بە ناچاری سەری بە باشە جوڵاند
یانگ هاتە بەردەمم و سەری دانەوان خێرا هەستایەوە
"سپاس بەرێز پاڕک"

"باوکە..لەمەو دوا بە باوکە بانگم بکە"
بە زەردەخەنەوە وتم شانیم گرتبوو 
ئەو سەری بە باشە جوڵاند

"باوکە.."
دڵم زۆر بە خێرایی لێی ئەدا
یوجین بە گریانەوە ڕۆشت
یۆنگی کەمێک سەیری کردین و ئەویش ڕۆشت

"من ئێستا ئەڕۆم.هەر شتێکت پێویست بوو پەیوەندی بکە لەماو دوا من و تۆ وەک باوک و زاوایەک نابین وەک باوک و کوڕێک ئەبین ئۆکەی؟"
یانگ زۆر بە کیوتی سەری بە باشە جوڵاند
منیش بەڕێ کەوتمە دەرەوەی ماڵەکەیان 

ــ

گەیشتمەوە ماڵەوە
بە کلیلەکانم دەرگاکەم کردەوە چومە ژورەوە
پێرلا لەسەر کوپێکی پێ بوو ئەڕۆشتە هۆڵەکە بەڵام کە منی بینی کەمێک وەستا دواتر ڕۆشتە هۆڵەکە
منیش دوای کەوتم

"بۆچی پێت نەوتم؟؟بۆ زوتر نەتوت یانگ کوڕی منە؟"
پرسیم
ئەو وەڵامی نەبوو لەسەر قەنەفەکە دانیشت بەرامبەر tv  یەکە و سەیری ئەکرد
"پێرلا لەگەڵ تۆمە.."
بە کەمێک تورەیی وتم
پێرلا کوپە شیرەکەی داناو بە خێرایی هەستایەوە

𝘱𝘦𝘳𝘭𝘢'𝘴 𝘱𝘰𝘷

"بموتایە چی؟بموتایە یانگ کوڕی تۆیە و بڕۆشتیتایە بۆلای یوجین؟وەک کەمێک پێش ئێستا.جیمین ئەزانی ئەوەی کردوتە خیانەتە؟
چەنێکە لە دڵم شاردومەتەوە
بەڵام لە ڕاستیا من زۆرم ڕق لە یوجینە 
نامەوێ لەگەڵ تۆ بیبینم
ئەزانی چی هەستێکە کاتێک بیر ئەکەمەوە هاوسەرەکەم دەستی لە کچێکی تر داوە و ماچی کچێکی تری کردوە؟
ئەوە وام لێ ئەکات ڕقم لێی بێت "
بە سەریەکەوە و بە هاوارەوە وتم
جیمین بە بێ هەستی سەیری ئەکردم
لە کۆتایی قسەکەم بە قورسی هەناسەم ئەدا
جیمین لێم نزیک بۆیەوە و لە باوەشی کردم
هەوڵم دا پاڵی بنێم بەڵام بێسود بوو بۆیە خۆم بە دەستەوە دا
پاڕک جیمینی نەفرەتی چیت لە من کردوە؟
دوای کەمێک گریان لە باوەشی دەرهاتم
"رقم لێتە.."
بە گریانەوە وتم

"ئەزانم"
جیمینیش فرمێسک لە چاوی ئەهات
لەسەر قەنەفەکە دانیشت
بێدەنگی دەستی گرت بە سەرمانا
تا جیمین قسەی کرد
"ئانجو و یانگ هاوسەرگیری ئەکەن"
فرمێسکەکانم زیاتر بون سەیری جیمینم کرد و لە تەنیشتی دانیشتم

"بۆچی وا ئەکەی؟بۆ ئەبێت کچەکەشم هاوسەرگیری لەگەڵ براکەی بکات؟"

"بۆ هاوسەرگیریەکەی ئێمە غەڵەت بو؟تۆ پەشیمانی؟ههه چیە دڵت بۆ یۆنگی لێ ئەیا؟بۆ نا
خۆ ئەو خۆشەویستی کۆنت بوو
تەبعەن دڵت بۆی لێ ئەدا "
لە کۆتایی قسەکەی دەستم بەرز کردەوە تا زلەیەکی لێ بەم بەڵام ئەو دەستمی گرت
"بوێری نەکەی"
وەک هەڕەشەیەک وتی و هەستایەوە
"کە وتم ئەو هاوسەرگیریە ئەکرێ یانی ئەکرێت "
ڕۆشتە سەرەوە
فرمێسکەکانم دوبارە و دوبارە ڕومەتمیان تەڕەکرد 
دڵنیام بەهۆی یوجینەوەیە
جیمین لێم جیا ئەبێتەوە بەهۆی یوجینەوە
هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانم
ئاوڕم دایەوە ئانجو بوو
لە باوەشی کردم
بەس نیە ئەوم هەیە

"ئۆماا تکایە مەگری"
شوزۆ وتی کاتێک باوەشی کردبوو بە قاچما
وابزانم ئەوان یەکەم جاریانە گریانی من ئەبینن

"تەواو گیانەکام من ناگریم"
فرمێسکەکانم سڕی و شوزۆم کە باوەش کرد
دوای کەمێک لە دەرگا درا

"ئێێ.من بانگی بەرێز یۆنگیم کرد چونکە ئەمویست شەرەکەی تۆو باوکم بوەستێنێ بەڵام..."
ئانجو سەری داخستبوو وتی
ئێستا من چی پێ بڵێم؟

"باشە تۆ بڕۆ سەرەوە شوزۆش لەگەڵ خۆت بەرە "
ئانجو شوزۆی لەباوەش کرد و چونە سەرەوە
من دەرگاکەم کردەوە
یۆنگی بوو

~بەردەوامە~

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now