✰party 20✰

1.5K 195 103
                                    

دەرگاکەم کردەوە
یۆنگی بوو

"پێرلا!تۆ باشی؟خۆ جیمین هیچی خراپی نەوتوە؟تۆ بۆچی گریاوی؟"
بەسەریەکەوە وتی

"خەمت نەبێت یۆنگی من باشم...وەرە ژورەوە لەوێ مەوەستە" 
لاچوم لەسەر ڕێگەکە و یۆنگی هاتە ژورەوە

"دەی قسە بکە چی بوە؟"
بە خەمخۆریەوە وتی
من دەستم لەسەر ڕومەتی جێگیر کرد 

"وتم باشم.جیمین هیچی نەکردوە" 
سەیری ناو چاویم کرد
ئەزانم کە نابێت ئەمە بکەم چونکە من هاوسەر و مناڵم هەیە
بەڵام کە یۆنگی ئاوا خەمی منیەتی ناتوانم گرنگی نەدەم
دەستم هێنایە خوارەوە لە ڕومەتی و یۆنگی لێم نزیک بۆیەوە

"خۆشم ئەوێی پێرلا
18 ساڵ تێپەڕی بەڵام من ناتوانم بێ یەک خولەک بیرکردنەوە لە تۆ بەڕێ بکەم
ئەگەر جیمین هەرشتێکی لێکردی  ئەیکوژم دڵنیابە"
بە دڵنیایەوە قسەی ئەکرد

"نەخێر ئەو هیچم لێناکات پێویست بەو خەم خواردنە ناکات..وەرە لەسەر قەنەفەکان دانیشە"
یۆنگی لەسەر قەنەفەکە دانیشت
منیش لە تەنیشتی دانیشتم
کەمێک مسافە لە نێوانمان بوو 

"جیمین لە ماڵەوە نیە؟"
پرسی

"نەخێر ئەو کەمێک پێش ئێستا ڕۆشت" 
وتم و یۆنگی دەستی گرتم و لەخۆیی نزیک کردمەوە
من کەمێک پێم سەیر بوو
سەری نوقمی ملم کرد

"بەڕاستی بیری بۆنتم کردبوو"
بە وروژێنەری وتی

𝑒𝑛𝑑 𝑝𝑒𝑟𝑙𝑎 𝑝𝑂𝑣
𝐴𝑛𝑗𝑢'𝑠 𝑝𝑂𝑣

ئەو کاتەی دایکم و باوکم شەریان کرد زۆر ترسام و مەسجم بۆ بەرێز یۆنگی نارد
ئەویش وتی کەمێکی تر یەت
بەڵام پەشیمان بومەوە لە بانگ کردنی
ئەو زۆر لە دایکم نزیک بۆتەوە
دڵنایم باوکم ئەمە ببینێ زۆر توڕە ئەبێت

𝑒𝑛𝑑 𝐴𝑛𝑗𝑢 𝑝𝑂𝑣
𝑝𝑒𝑟𝑙𝑎'𝑠 𝑝𝑂𝑣

پاڵم بە یۆنیەوە نا

"چی ئەکەی ئێستا ئێمە هاوسەر و مناڵمان هەیە"
یۆنگی گرنگی بە قسەکەم نەدا
دوبارە لێم نزیک بۆیەوە
من دەستم خستە سەر سۆنگی تا لە هەرکاتێک بێت پاڵی پێوە بنێم
ئەو لێوی لە لێوم نزیک کردەوە منیش سەرم ئەبردە دواوە پاڵم پێوەی نا بەڵام بێ سود بوو
یۆنگی لێوی خستە سەر لێوم
بە دەستی زیاتر منی لەخۆی نزیک کردەوە
لێوی لەسەر لێوم ئەجوڵاند
لەناکاو کەسێک لە دواوە یۆنگی لێ دور خستمەوە و مستێکی لێدا
جیمین بوو! 
چەن مستێکی لە یۆنگی دا
چومە نێوانیان بەڵام جیمین پاڵی پێوە نام و کەوتمە سەر قەنەفەکە خێرا هەستامەوە و چومە بەردەم یۆنگی و دەستی جیمینم گرت
جیمین ئاگری توڕەیی لە چاوی ئەهات
سەیری یۆنگیم کرد
بە پێکەنینەوە سەیری جیمین ئەکات لێوی خوێنی پێوە بوو 
ئەو شێتە؟
سەیری جیمینم کردەوە
بە توڕەیی سەیری من ئەکات

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now