𝒑𝒂𝒓𝒕 9

302 54 22
                                    

♡︎♡︎♡︎

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




یۆنگی ئاگاداری دەور و بەری نەما وەکو ئەوەی تاکە چاو لێرە چاوەکانی ئەو کچە نایابەی پێشی بن لەوە زیاتر خۆی بۆ نەگیرا و نزیکتر بوویەوە لە ڤێرۆنیا و ویستی ئەو کارە ئەنجام بدات کە دڵی داوای دەکرد نەک حەزەکانی زیاتر نزیک بوویەوە و لەو کاتەدا ڤێرۆنیا بێ هیچ ترسێک بە ئارامی چاوەکانی داخست هەر کە هەستی بە هەناسەی یۆنگی دەکرد لەسەر پێستی یۆنگیش بێ گرنگی دان بە دەور و بەری چاوەکانی داخست بەڵام لەو کاتەدا پاسەوانێک بە خێرایی وتی " شازادە یۆنگی کەسێکی گومان لێ کراو لێرەیە کە پێی ئەچێت چاودێری ئێوەی کردبێت " لەگەڵ ئەم قسانە ڤێرۆنیا ڕاچڵەکی و خێرا چاوەکانی کردەوە و دوور کەوتەوە بەڵام یۆنگی هێشتا نزیک بوو بە ئارامی چاوەکانی کردەوە و سەیری ڕووخسارە سوور هەڵگەڕاوەکەی ڤێرۆنیای کرد و زەردەخەنەی کرد دواتر بە بیر هاتنەوەی ئەوەی ئەم ساتەیان لێ تێک چووە و هەر بەو شێوەیەی کە خۆی چەماند بۆوە و وەستا بوو و دەستی خست بۆیە گیرفانیەوە سەیرێکی پاسەوانەکەی کرد و وتی " بیکوژن " هەم ڤێرۆنیا و هەم پاسەوانەکەش شۆک بوون و پاسەوانەکە وتی " بەڵام ئەو تەنها گومان لێکراوێکە " یۆنگی زەردەخەنەیەکی گاڵتە پێکەری کرد و برۆیەکی بەرز کردەوە " سەر پێچی فەرمانەکانم ئەکەیت؟ " پاسەوانەکە سەری داگرت و خۆی چەماندەوە وەکو ڕێزێک و وتی " ببورە شازادە تکایە لەم هەڵە گەورەیەم خۆشبە هەر ئێستا فەرمان ئەکەم بیکوژن" " ونبە " هەر کە وای وت پاسەوانەکە دووبارە خۆی چەماندەوە و ڕۆیشت لە دوای ئەوە یۆنگی سەیرێکی ڤێرۆنیای کرد کە ترساو دیار بوو بێ کات لە دەست دان دەستی گرت و لەگەڵ خۆی بردی بۆ ڕاڕەوێکی چۆڵ یەکسەر بێ کات لە دەست دان پاڵینا وای کرد پشتی بەر دیوارەکە بکەوێت خۆشی دەستێکی لە لای سەری ڤێرۆنیاوە لای دیوارەکە داینا و دەستەکەی تریشی کەمەری ڤێرۆنیای گرت و نزیکی کردەوە لە خۆی و سەیری ناو چاوەکانی ئەکرد و وتی " با ئەو کارە تەواو بکەین کە دەستمان پێی کرد " " بـ بۆچی وتت کە ئەو پیاوە بکوژن؟ " " ئەو ساتە نایابەی لێ تێک دام ئەتەوێت لێی خۆش بم؟ " " بەڵام ئەو ... " لەو کاتەدا یۆنگی پەنجەیەکی خستە سەر لێوی و وای کرد بێدەنگ بێت " چییە ئەتەوێت بمریت؟ " " بۆچی؟ " " ئەم ساتەم لێ تێک مەدە گیانەکەم " ڤێرۆنیا یەکسەر بێدەنگ بوو ئەم جارە ڕێگری نییە ئەوان ماچی یەکتریان کرد ماچێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی ئەوان ناچار بوون دڵی هەردووکیان ئەوەی ئەویست ئایا پێویستیان بە ڕێگا پێدانە بۆ ئەم خۆشەویستیە ئەسڵەن ئایا دڵ ڕێگا پێدانی خاوەنی ئەوێت بۆ خۆشەویستی؟



.
.
.
.
.
.
.




Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






" بە ئاواتی ئەو ڕۆژە ئەژیم تۆ سەرقاڵ بیت بە باس کردنی ڕۆژەکەت بۆ من منیش سەیر کردنی چاوەکانت لە کار و باری دونیای کردبم "



.
.
.

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now