part 13

275 51 35
                                    

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڤێرۆنیا لە گەرماوی ژوورەکەی هاتە دەرەوە بەڵام ئەوەی کە بینی شۆکی کرد " یۆنگی تۆ چی ئەکەیت لێرە؟ " لەگەڵ قسەکەی ڤێرۆنیا یۆنگی لەسەر بێدەکە هەستایەوە و بەرەو ڤێرۆنیا ڕۆشت و لە بەرامبەری وەستا و دەستی کردە قسە کردن " ئەزانیت من بۆچی بە پاشام وت باوکە؟ " لەگەڵ وتنی ئەم وشەیەی تاڵێکی قژی ڤێرۆنیای خستە پشت گوێی کە وای کرد تەزوو بە جەستەی ڤێرۆنیا بێت " نەخێر " زۆر بە نزمی ئەو وشەیەی وت بەڵام خۆشبەختانە یۆنگی گوێی لێ بوو و دەستی ڤێرۆنیای گرت و لەسەر بێدەکە داینیشاند و خۆشی لە تەنیشتی دانیشت و دەستی کرد بە قسە کردن " من ڕێککەوتنم لەگەڵ باوکت کرد ئەو وتی کە تۆ لەسەر ناوی شاهانە لائەبات و ئەتخاتە سەر ناوی خاتوو سێرینیا وە دوای ئەوەش من ئەبم بە کوڕی پاشا واتا ئەبم بە شازادەی شوێن گرەوە بە فەرمی وە من ڕازی بووم بەو بڵێم باوکە ئەوە باشە وانییە؟ وە ئەزانیت من دوای ئەوە دێم و تۆ لە خاتوو کیم داوا ئەکەم و دووبارە دێیتەوە کۆشک بەڵام وەک هاوسەری من وە شتێکی تریش تا ئەو کاتەی کە تۆ ئەبیت بە هاوسەری من خاتوو سێرینیا لە کۆشک نامێنێت و ئەگەڕێتەوە لادێکەی خۆی " لە کاتی کردنی ئەم قسانەدا یۆنگی سەیری بەر دەمی خۆی واتا دەرگاکەی ئەکرد وە ڤێرۆنیاش بە شۆکی و بێدەنگی گوێی ڕاگرت بوو لە کۆتایدا ئەو کچێکی ئاقڵ و لەسەرخۆ و زیرەکە " یـ یۆنگی تۆ لە پێناو من ئەمانەت کرد؟ چـ چۆن هێندە خۆشت ویستوم و منیش ئاگادار نیم؟ " " بمبورە ڤێرۆنیا بەڵام من هەرگیز وەکو خوشکێک سەیرم نەکردوویت بەڵکو هەر لە یەکەم بینینتەوە خۆشم ویستوی ... دەی ئەمەوێت ئەمشەو لە باوەشی من بخەویت هەر خۆی بەیانی خاڵم دێت و دوو بەیانیش تۆ ئەڕۆیت " " بەڵام یۆنگی ... " " بێ بەڵام دەی ئیتر تۆ نابێت شەرم لە هاوسەری داهاتووت بکەیت "


٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

" بەیانی "


ئەوەتا خێزانی جیۆن گەیشتنە کۆشکە نایابەکەی فەڕەنسا و لە ئۆتۆمبێلەکەیان دابەزین و بەرەو خێزانی ستیڤ ڕۆیشتن بەڵام خێزانی ستیڤ لەم کاتەدا ئەتوانین بڵێین خێزانێکی تەواو نین چونکە ئەو دوو باڵندە ئاشقە هێشتا لە باوەشی یەکتر خەوتون و پێیان وایە جارێ بەیانی زۆر دوورە ... خێزانی ستیڤ بەخێرهاتنی خێزانی جیۆنیان کرد و چوونە ژوورەوە ... لە ژووری میوانە تایبەتەکان دانیشتن و شاژن دەستی کرد بە قسە کردن " بەڕاستی من زۆر دڵخۆشم بە یەک گرتنی فەڕەنسا و کۆریا هیوادارم ئەوە خۆشی بێت بۆ هەردوولا " " ئۆو بەڵێ ئێمەش زۆر دڵخۆشین بەڵام بەڕاستی ئێمە بەهۆی ئەم یەکگرتنە ئەمەوێ وەکو برایەک پشتگیری یەکتری بکەین " پاشا جیۆن زۆر بە ڕوو گەشیەوە ئەم قسەیەی کرد و سەیری پاشا ستیڤنی ئەکرد بەڵام دواتر سەیر کردنەکانی کەوتە سەر خوشکەزاکەی و وتی " واو لیزا تۆ زۆر گەورە بوویت وە جوانیش بوویتە ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم کوڕەکان فێڵ بازن " لەگەڵ ئەم قسەیە لیزا زۆر شەرمی کرد نەک لەبەر پاشا جیۆن بەڵکو لەبەر کوڕەکەی شازادە .... " ئای براکەم من ئەوە ئەبینم جۆنگکوکیش گەورە بووە و وە کاتی هاوسەرگیری هاتووە " شاژن شتیڤن ئەوانەی بە دڵخۆشیەوە وت وە لەگەڵ ئەم قسانە جۆنگکوک ڕووخساری بەرەو سارد بوون ئەڕۆیشت هەر کە زانی مەبەستی چییە بەڵام لەو کاتەدا پاشا جیۆن دەستی کرد بە قسە کردن " بەڵێ خوشکەکەم تۆ ڕاست ئەکەیت جۆنگکوک کاتی هاوسەرگیری هاتووە وە هەرخۆی ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە لێرەین " ئەم قسەیەی پاشا جیۆن وای کرد هەمووان دڵخۆش بن پاشا ستیڤن لە پێناو تێکەڵ بوونی دوو بنەماڵەی گەورە و زل هێز دڵخۆش بوو وە شاژن ستیڤنیش لە پێناو کچە تاقانەکەی دڵخۆش بوو چونکە ئەیزانی جۆنگکوکی بە دڵە وە شاژن جیۆن و پاشا جیۆنیش بۆ ئەوە دڵخۆش بوون کە بووکەکەیان ئەناسن و ئەزانن چەندە بەڕەوشتە و چەندە گونجاوە لەگەڵ خێزانەکەیان وە جۆنگکوکیش بۆ ئەوە دڵخۆشە چونکە لە کۆتایدا ئەتوانێت لەگەڵ ئەو کچەدا بگەڕێتەوە بۆ کۆریا کە هەموو کاتێک خەیاڵی کردووە هی ئەو بێت





هەر یەکەمان خەیاڵێکمان کرد و هی کەسیشمان نەهاتە دی





هەر یەکەمان خەیاڵێکمان کرد و هی کەسیشمان نەهاتە دی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





" لـە خـەیـاڵـەڪانـی ئـەو ڪەسە مـەپـرسـە ڪە خـۆشـی ئـەوێـیـت چـونـڪە هـیـچ دوو دڵ نـابـێـت لـەوەی تـا بـەیـانـی بـاسـی جـوانـیـت بـڪات "





.
.
.





♡︎♡︎♡︎

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now