part 18

156 34 178
                                    

ڕیاکشنی زۆر هەبێت لە نێوان دێڕەکان بەڵێنتان پێ ئەدەم زوو پارتی نوێ دانێم


٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭



" کیم تایهیۆنگ؟ بۆچی هەست ئەکەم ئەم ناوەم بیستووە؟ "

ڤێرۆنیا ئەمڕۆ سەیر هەڵسوکەوت ئەکات یان تەنها لە چاوی سیۆکجینەوە وا دەرەکەوێت؟

" تۆ تەنها وا هەست ئەکەیت ڤێرۆنیا "

سیۆکجین بە بێزاری وتی بەڵام یەکسەر چاوەکانی کرانەوە کە شتێکی بیرکەوتەوە

" مـ..من من پێویستە بڕۆم خێرا دواتر ئەتبینمەوە "

سیۆکجین وتی و ڕایکرد تەنانەت ڕێگەی نەدا ڤێرۆنیا تەنها وشەیەکیش بڵێت

" تەنها ئەو تەواو بوو ئەویش تێکچووە ئێستا من چیبکەم لە نێو ئەم هەموو ناتەواوە "

ڤێرۆنیا بە دوو چاوی فراوانەوە قسەی بۆ خۆی ئەکرد کە هێشتا سەیری ئەو ڕێگایە ئەکات کە سیۆکجین پیای ڕۆیشت

.
.
.
.
.
.
.

" تای "

سیۆکجین هاواری کرد و دەستی بە ئەژنۆیەوە گرتبوو ئەیویست هەناسەدانی ڕێک بکاتەوە

وە ئەو تایهیۆنگ ناوەش ئاوڕی دایەوە و بە بینینی سیۆکجین خەندەیەکی گەورەی کرد و بەرەو باوەشی هاوڕێکەی ڕایکرد کە چەند مەترێک لێیەوە دوور بوو سیۆکجین بەهۆی هەناسە تووندیەوە نەیتوانی بیبڕێت

" هەی گەمژە باشبوو بیرت هاتەوە هاوڕێت هەیە "

تایهیۆنگ وتی لە کاتێکا باوەشی بە سیۆکجینا کردووە و دانەیەکی کێشا بە پشتیا

سیۆکجین باوەشەکەی جیا کردەوە و بەبێ باوەڕیەوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد

" ئەگەر ئەوەندە پیاویت خۆت وەرە و سەردانم بکە "

سیۆکجین وتی و لەسەر کورسی چاوەڕوانی شەمەندەفەرەکە دانیشت

لەبەر ئەوەی تایهیۆنگ بازرگانە و خاوەنی کارگەی خەڵوزە ئەبێت بێت و نرخێک دانێت تاوەکو خەڵوزیان پێشکەش بکات بۆ کارپێکردنی شەمەندەفەرەکە و هەموو ڕۆژانێکی چوارشەممە سەردانی فەڕەنسا ئەکات

وە سیۆکجینیش بەوە ئەزانێت هەر بۆیە لێرەیە تا بابەتەکەی لەگەڵ بکاتەوە کە ڤێرۆنیایە

" وابزانم لە بیرت کرد کۆتا جار من سەردانم کردی بەڕێز جین بۆیە ئێستاش کاتی تۆیە "

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now