Part 17

161 35 232
                                    


" بەڵێ ئۆپا هەموو شتێک بەم شێوەیە بوو ... "

ڤێرۆنیا هەموو شتێکی کۆشکی بۆ سیۆکجین باس کرد کە لە تەنیشتی لە نێو باخچە بچووکەکە دانیشت بوون پێکەوە

ئێستا هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕۆژە تێپەڕیوە کە ڤێرۆنیا هات بۆ ماڵی خاتوو کیم وە سیۆکجین و ڤێرۆنیا ئێستا خوشک و برایەکی زۆر کیوتن پێکەوە

" واتا بەو ئاسانیە تۆ هەموو شتێکت لە دوای خۆت جێ هێشت ئەی بۆچی دەرفەتێکت بە یۆنگی نەدا و بۆیت ڕوون نەکردەوە کە شتەکە بەم شێوەیەیە لەوانەیە هەموو شتێک بگۆڕایە وە بەم شێوەیەی ئێستا نەبا "

سیۆکجینی برا گەورە ئامۆژگاری خوشکە بچووکەکەی ئەکات و لە باوەشی گرتووە و دەست بە پشتیا ئەهێنێت تاوەکو ئارامی بکاتەوە چونکە لە چاوە سەوزەکانی ڤێرۆنیا دیارە کە ئەیەوێت بگریت

" من ئەبێت چ هەلێک بەو بدەم لە کاتێکا ئەو یاسایە لە سەروو ئەوەوە ماوەتەوە؟ "

ڤێرۆنیای بچووک بە چاوە پڕەکانی ئەیەوێت ئەوە لە براکەی بگەیەنێت کە ئەوە بەڕاستی بۆ ڤێرۆنیاش سەختە کە بێ ماڵئاوایی لە ئەشقەکەی دوورەکەوێتەوە بەڵام ڕێگا چارەیەکی تر نییە

" بەڕاستی نازانم کە چی بـ ... "

سیۆکجین نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەو کوڕە جوتیارەی هاوڕێیەوە کە بە هاوارەوە هاتە لای سیۆکجین وەک ئەوەی هەواڵێکی زۆر گرنگی لابێت

" هێی سیۆکجین ... بمبورە خاتوون .. بەڵام من پێویستە شتێکی گرنگت پێ بڵێم کە گرەو ئەکەم نەتزانیوە "

هاوڕێکەی سیۆکجین زۆر بە پەرۆشەوە ئەو وشانەی ڕاگەیاند

" ئەو شتە گرنگە چییە مارتن؟ "

سیۆکجین بە ڕووخسارێکی بەتاڵەوە وتی وەک ئەوەی ئەو لەو هەڵسوکەوتە بێ مانایەی هاوڕێکەی ڕاهاتبێت

" مین یۆنگی ئەناسیت؟ زڕ کوڕەکەی پادشا ئەڵێم خەڵکی ئەڵێن کە دوێنێ تاج لەسەرنانی پادشایەتی هەبووە و وە ئەو بووە بە پادشا .. بەڕاستی زۆر حەیفە گەر شاژنی ڕاستەقینە مابوایە بە دڵنیاییەوە زۆر خەفەتی ئەخوارد تۆش پێت وانییە کە شاژنی پێشوو ئەبوایە لە بری کچێکی بێکەڵک کوڕێکی جێگرەوەی هەبایە تاوەکو ڕێگە نەدات خوێنی دایکی بە فیڕۆ بچێت "

هاوڕێکەی سیۆکجین ئەو قسانەی ئەکرد بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەو لەبەردەم کچە بێکەڵکەکە وەستاوە وەک خۆی لە زاری دەرچوو

تەنها ئەونا بەڵکو هەموو خەڵکی بێئاگان لەوەی کە شازادەی ڕاستەقینە لە شارۆچکەکەی ئەوان نیشتەجێیە

" بێدەنگ بە گەمژە تۆ ئەزانیت باسی چی ئەکەیت؟ "

سیۆکجین دەستی کرد بە هاوار کردن بەسەر هاوڕێکەی

" هێی جین ئەوە تۆ چیت بەسەر هاتووە؟ "

مارتنی داماو لە هیچ شتێک تێناگات

" دەمت داخە و وەلبە لە پێش چاوم "

سیۆکجین لە هاوارەکەی پەشیمان نییە بەڵکو ئەم قسانەی تەواوکەری هاوارەکەیەتی

مارتن بێ هیچ قسەیەکی تر ئەوێی جێهێشت هەرچەندە هاتنی هیچ سوودێکی نەبوو بەڵام دەی ...

سیۆکجین کاتێک ئاوڕی دایەوە گرژیەکەی نێوچەوانی نەما و ڕووخساری گۆڕا بۆ نیگەرانی

" هێی ڤێرۆنیا .. جوانکیلەکەم .. شازادە بچووکەکەم بۆچی ئەگریت؟ "

سیۆکجین قسەکانی کرد لە کاتێکا دەست بە قژە ئاوریشمیەکەی ڤێرۆنیادا ئەهێنێت

" من بەڕاستی نامەوێت بگەڕێمەوە ئەو کۆشکە نەفرەتیە ئەبێت من چی بکەم؟ گەر یۆنگی دوێنێ تاج لەسەرنانی بووبێت کەواتە ئەمڕۆ یان سبەی لە هەر کاتێکا بێت دەرەکەوێت "

ڤێرۆنیا زۆر شڵەژاو دەرەکەوێت ئەو بەڕاستی ئەیەوێت لە هەموو شتێکی کۆشک ڕزگاری بێت

" باشە من بیرۆکەیەکم هەیە نازانم کە سەر ئەگرێت یاخود نا بەڵام کەسێک ئەناسم ئەو ئەتوانێت تۆ لەگەڵ خۆی بەرێت بۆ بەریتانیا وە لەوێ ئاگای لە تۆ ئەبێت و چاودێریت ئەکات "

سیۆکجین زۆر بە وردی قسەی بۆ ڤێرۆنیا ئەکرد لە کاتێکا بیری ئەکردەوە کە بەڕاستی چۆن ئەو کەسەی بە مێشک هات لە ئێستایا؟

" ئەو کەسە کێیە؟ ئایا متمانە پێکراوە؟ یان ناوی چییە؟ "

ڤێرۆنیا هەم دڵخۆشە و هەمیش ترسنۆک

" ئەو کەسە هاوڕێی منە وە زۆریش متمانە پێکراوە وە ناویشی کیم تایهیۆنگە بازرگانی خەڵووزە لە بەریتانیا "





-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-٭-





سڵاو ئازیزان و خۆشەویستان ئەزانم دەمێکە دیارنیم لێم مەگرن پۆلی دوانزەم

هەر کوا تایهیۆنگ و کوا تای دەفەرموو ئەویش تای وتم زۆر بە تایبەتی ئەیناسێنم ئەوەش ڕۆڵەکەی کێ بوو بۆ شازادە و پادشا داینابوو داوای لێبووردنی لێ ئەکەم چونکە بەزمەکان لێرەوە خۆش ئەبن

ڕیاکشنتان لە نێوان دێڕەکان زیاد لە پێویست دڵخۆشم ئەکات

ئینجا زۆرم خۆش ئەوێن و وەلسەلام

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now