𝒑𝒂𝒓𝒕 10

296 49 24
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



" من ئەڕۆم تۆش لەگەڵ دایکم و لیزا بگەڕێوە ماڵەوە هەر کە ئاهەنگەکە  کۆتایی هات " یۆنگی ئەم قسانەی بە ساردیەکی تەواوە وت و ویستی بڕوات بەڵام ڤێرۆنیا بە هەردوو دەستی قۆڵی گرت و وتی " بۆ کوێ ئەڕۆیت؟ چی ڕووی داوە بۆچی بەم شێوەیەیت؟ بۆچی ئاوا سارد قسە ئەکەیت؟ " ئەم قسانەی کرد بە چاوی پڕ فرمێسکەوە یۆنگیش بە توندی قۆڵی دەرهێنا و بە ڕەقی وتی " بگەڕێوە بۆ ئاهەنگەکە خوشکەکەم " ئەم قسانەی کرد و جەختی لەسەر وشەی خوشکەکەم کردەوە و دووبارە ویستی بڕوات بەڵام ڤێرۆنیا بە دەنگێکی نزم وتی " نەخێر " دووبارە ڕایکرد و قۆڵی یۆنگی گرت و وتی " تۆ هیچ بە باوکم ناڵێیت وانییە؟ هیچ شتێکی پێمەڵێ تکایە هەرچیت بوێت بۆتی ئەکەم بەڵام تکایە هیچی پێمەڵێ " " هەرچیەکم بوێت؟ " وتی و لە ڤێرۆنیا نزیک بۆوە بە زەردەخەنەیەکی شێتانە لەسەر لێوەکانی " بـ بەڵێ " " ههـ بگەڕێوە بۆ ئاهەنگەکە کچە تاقانەکەی بەڕێز ستیڤ " وتی و دووبارە ویستی بڕوات " یۆنگی تکایە لێت ئەپاڕێمەوە " بەڵام بێ سوود بوو یۆنگی ڕۆشت ڤێرۆنیاش بە خێرایی ڕایکردە ئەو باخچەیەی کە لە پشتی کۆشکەکەوە بوو نەیویست بچێتە ژوورەوە چونکە بەهۆی یەکەم ڕۆژی هاتنی کچەکانی پاشا بۆ شوێنەکە ئاهەنگ هەبوو لەبەر ئەوەش هەموو خانەدانەکان لەوێ بوون ڤێرۆنیای بەستەزمان کانیاوی چاوەکانی سەیرە تا ئێستا وشکی نەکردووە چونکە هیچ ڕۆژێکی بێ گریان نەبووە بەڵام ئەمڕۆ بە تەواوی جیاوازە ئەمڕۆ لەوانەیە بکوژرێت لەلایەن باوکیەوە هەنسکی هەڵەکێشا وەکو مناڵێک کە باوکی ئەچێت بۆ سەربازی بێچارە بوو نەیئەزانی یان نەیئەتوانی هیچ شتێک بکات لە گریان زیاتر بەردەوام بوو لە گریانەکەی تا لەناکاو هەستی بە شتێکی گەرم کرد لەسەر پشت و شانەکانی بۆیە بە خێرایی ئاوڕی دایەوە بینی کوڕێک لەلایەوە وەستاوە بە ڕووخسارێکی نایاب و بێ عەیبەوە کە سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد و دەستەکانی خست بۆیە گیرفانێوە " سەرمات ئەبێت " وتی بێ ئەوەی سەیری ڤێرۆنیا بکات " بـ بۆچی ئەگریت؟ " ڤێرۆنیا بێ قسە بوو و ڕووی کردە پێشەوە و سەری داگرت " خاتوو ستیڤی زڕ دایکت پوری منە " هەر کە وای وت ڤێرۆنیا بە خێرایی ڕووی لەو کرد و درێسەکەی لە هەردوو لاوە گرت و خۆی چەمانەوە وای لەو کوڕەی بەردەمی کرد زەردەخەنە بکات و وتی " من ئەم زانی تۆ کچێکی زۆر خانمانەیت لە ڕووخسارە جوانەکەتەوە دیارە هاوڕێکانم هەموویان وتیان کە من زۆر بە بەختم کە خزمی تۆم و ئەتوانم بەم بەهانەیەوە قسەت لەگەڵ بکەم " وای وت و لە ڤێرۆنیا نزیک بۆوە بێ ئەوەی دەستی لە گیرفانی دەرکات و لە نزیک گوێیەوە وتی " ئەوان خەیاڵیان دەکرد بە دەرفەتێک بۆ سەما کردن لەگەڵ تۆدا بەڵام وابزانم ئەو بە بەختە منەبم ئەمشەو " وتی و لە ڤێرۆنیا دوورکەوتەوە و دەستەکانی بۆی ڕاگرت " ڕێگام بدە ئەم شەوەت بۆ بکەم بە شەوێکی جوان شازادە ڤێرۆنیا سەمام لەگەڵ بکە خانمەکەم "

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

" خاوەنشکۆ شازادە یۆنگی لێرەیە بۆ بینینت " پاسەوانێک لە دەرەوەی ژووری پاشاکەی وتی و بە نەرمی لە دەرگاکەی دا پاشاکەش لەسەر جێگاکەی بە سەرسوڕمان و پەرۆشیەوە خۆی ڕێک خست و وتی " با بێتە ژوورەوە " وتی و لەو کاتەدا دەرگا ئاڵتونیەکە کرایەوە ئەو کەسەی پیشان دا کە لە دوای هەموو هەوڵێکی پاشا گەورە و گرانەکە ڕازی نەبوو بەو پیاوە بڵێ باوکە بەڵام ئێستا لێرەیە بۆ بینینی بێ ئەوەی تەنانەت ڕێزیش پیشان بدات وتی " پێویستە قسە بکەین " " فەرموو کوڕەکەم دەربارەی چی قسە ئەکەیت بیکە گوێم گرتووە " " دەربارەی کچەکەتە ڤێرۆنیا " " ئەو گەمژەیە هەڵەیەکی کردووە؟ " " بەڵێ هەڵەیەکی زۆر گەورەش "





.
.
.
.
.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





" هـــەمـــوو ئـــەو فـــرمـــێـــســـکـــانـــەی ئـــەی ڕێـــژیـــن بـــەهـــۆی گـــەمـــژەیـــی خـــۆمــــانـــەوەیـــە چـــونـــکـــە درۆ ڕەنـــگـــا و ڕەنـــگـــەکـــانـــمـــان لـــە ڕاســـتــــیـــە بـــێ ڕەنـــگـــەکـــان لا بـــاشـــتـــرە "





.
.
.










هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now