Parte11

1.3K 159 133
                                    


ن/ت دوو ڕۆژە نەچووەتە قوتابخانە دەیەوێت ڕوداوەکان لەبیربکات و هەموو دەقەیەک سەیری پەیجەکان دەکات تا بزانێ هیچ دەربارەی خۆی و جۆنگکوک بڵاو بووەتەوە باوکی کەم کەم دێتە ماڵەوە ن/ت'یش نازانێ خەریکی چیبێت...جۆنگکوک لە زانکۆ هەر چاوەڕوانی ن/ت'یە دائیمەن پرسیاری ن/ت لە لیا دەکات و جەیهۆپیش زۆر لە جۆنگکوک و براکانی توڕەیە ئێستا ن/ت و لیا بە چات قسەدەکەن و ن/ت باسی ڕوداوەکانی کچەکانی کرد کە لێیان داوە

لیا:بێ مێشک ئێستا قسەدەکەیت گەمژە ئەی بۆ پێت نەوتم هااا
"بە توڕەیی وتی"
ن/ت:زۆر بێهێز بووم توانام نەبوو هیچ شتێک بکەم پێوتنیشم بەگرینگ نەزانی
لیا:یەعنی وایلێهات ن/ت من هیچ نیم بۆتۆ؟
"وتی بە دڵشکاوی"
ن/ت:قسەی بێمانا مەکە تەنها نەمویست خەمباربن ئێوە هەمووشتێکن بۆمن
لیا:جەیهۆپ بزانێ ئەوکوژێت چونکە پێت نەوتوین
ن/ت:پێی مەڵێ زۆر بێزارم لە زانکۆ هیچ قسەیەک نییە؟
لیا:نەخێر چونکە جۆنگکوک هەڕەشەی کردووە و ئەمڕۆ تێرتێر لە کوڕێکی دا چونکە باسی بابەتەکەی کردووە
"وتی بەپێکەنینەوە"
ن/ت:بەنەفرەتبێ ڤیدیۆی گرتم و ئینجا لە قوتابی ئەیات
"وتی بەتوڕەیی"
لیا:یااا خۆ وتی کەخەتای ئەو نەبووە چیبکات داماوە
"وتی بەبێزاری"
ن/ت:قسەی زل مەکە دوو بەیانی یەمەوە زانکۆ ئێستا ئەو دەرسانەی خوێنتان بۆم بنێرە
لیا:باشە ئێستا دەینێرم

لیا دەرسەکانی بۆ ن/ت نارد و ن/ت'یش دەستی کرد بە سەعی کردن تا ئێوارە ن/ت چووە چێشتخانە تاخواردن ئاماددە بکات و مۆبایلەکەی هێنا تا تێل بۆ باوکی بکات

ن/ت:سڵاو باوکە
"وتی کاتێک پەیوەندیەکە هەڵگیرا"
ب.کیم:سڵاو تاقانەکەم
"وتی بەخۆشەویستیەوە"
ن/ت:باوکە لەکوێی ئێوارە دێیتەوە؟
ب.کیم:بەڵێ هەناسەکەم دێمەوە خۆم خواردن دەهێنم تۆ هیچ دروست مەکە
ن/ت:باشە بایی خۆشمدەوێی
ب.کیم:ھھھھ قوربانت بم دەی بای

کۆتاییان بە پەیوەندیەکە هێنا و ن/ت چووە هۆڵەکە و مێزە گەورەکەی خستە نزیک قەنەفەکان و t.vیەکەی هەڵکرد و خستیە سەر فلیمێکی خۆش تا کە باوکی هاتەوە بەیەکەوە سەیری بکەن مێزەکەی ڕازاندەوە و ساردیەکانی خستە پەرداخەوە و بەفری تێکرد تا سارد بێت دوای ئەوەی باوکی هاتەوە دەستیان کرد بە نان خواردن و ن/ت سەری لەسەر ڕانی باوکی دانابوو باوکیشی دەستی بە قژیا دەهێنا و سەیری فلیمیان دەکرد ن/ت هەستی بە ئاو کرد لەسەر ڕومەتی و دەستی برد و سەیری کرد پاشان سەری بەرز کردەوە تا بزانێ چییە بینی باوکی بەهێمنی فرمێسکەکانی دەسڕێت ن/ت خێرا هەستایەوە و ڕوخساری باوکی گرت و بە دەستەکانی و سەیری چاوەکانی کرد

ن/ت:باوکە گیان بۆچی دەگریت؟
"وتی بەشڵەژاوی"

ب.کیم توند ن/ت ـی لەباوەش گرت و سەری نوقمی ملی ن/ت کرد

شێتانە خۆشمدەوێی 𝑱𝒆𝒐𝒏 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 (تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now