Parte12

1.2K 151 153
                                    

جۆنگکوک بەتوڕەیی ڕۆشت کاتێک لەپشت دارەکەوە گوێی لە جەیهۆپ و ن/ت بوو لەوکاتە لیا بە خێرایی هاتەوە و جەیهۆپ دوورکەوتەوە لە ن/ت تا هەستی پێنەکات تا کاتی خۆی

Pov n\t
شۆکم شۆک خەریکە ئەقڵم لەدەست دەدەم جەیهۆپ کە تا ئێستا بیرم لەوە نەکردبوویەوە ببێتە خۆشەویستم یان داوای شتی وابکات ئێستا من چیبکەم ئاخر جەیهۆپ ئێستا کەی کاتی ئەوە بوو من ئازارم هەیە خوایە نازانم سکم ئازاری هەیە و کاکە جەیهۆپیش شۆکی کردووم نامەوێت لیا جارێ بزانێت من دەبێ بیر بکەمەوە ئای خوایە جەڕەس لێیدا و هەرسێکمان هەستاین تا بچینە پۆل هەستم کرد خوارەوەم قەوماوە

ن/ت:دەچمە دەست شۆر ئێستا دێمەوە
"وتم و بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم"

ئایش سکم خەریکە بتەقێت ئۆف خوێنم زۆرە پێویستە سانتیەکەم بگۆم تا جلەکانم پیس نەبێت دانەیەک لە سانتیم هێنا و چوومە یەکێ لە دەست شۆرەکە و دەرگاکەم داخست ئایی سکم هاتمە دەرەوە لە دەست شۆرەکە پاشان دەستەکانم شۆرد و سەیری خۆم کرد لە ئاوێنەکەوە ئارەقێکی زۆرم کردووە کە ئازارم دەبێت ئارەق دەکەم ڕوخسارم شۆرد خەریکە شێت دەبم چوومە دەرەوە و بەرە و پۆلەکە ڕۆشتم دەستم گیرا و ڕاکێشرا ئاوڕم دایەوە بینیم جۆنگکوکە ئەوە ئەو نەفرەتیە چیدەکات

ن/ت:ئەوە چیدەکەی گەمژە دەستم بەردە
"وتم بەتوڕەیی"

بردمیە هۆڵی مۆسیقاکە و دەرگاکەی داخست و سەیری کردم

ن/ت:بێڕەوشت چیدەکەیت
"هاوارم کرد خۆم سکم ئازاری هەیە ئەمیش هاتۆتە بەرچاوم"
جۆنگکوک:بۆستە ن/ت خان با منیش وەک جەیهۆپ قسەی خۆم بکەم کە منیش دڵم داگیر کراوە ن/ت خان دڵمی دزیوە و خۆشمدەوێ و ئاشقیم
"هاواری کرد"

شۆک شۆک خۆشم نازانم چەند شۆک بووم خەریکبوو مێشکم لەدەست بدەم ئەوە وتی چیی خۆشویستن

جۆنگکوک:چییە قسەت پێ نییە وایە منیش لەڕۆژێکا دوو کەس داوای خۆشەویستیم لێبکات لەخۆبایی دەبم
"وتی بەتوانجەوە نازانم باسی چیدەکات من مێشکم لەکارکەوتووە"
ن/ت:باسی چیدەکەی بێ مێشک
"هاوارم کرد زۆر گەمژەیە"

خێرا هات بەرە و ڕووم شڵەژام دوو هەنگاو ڕۆشتمە دواوە هاتە نزیکم و دەستی گرتم و پەلکێشی کردمە باوەشی خۆی و لێوی نابە لێومەوە هەرچەند پاڵم پێوەنا بەڵام نەمتوانی دووری بخەمەوە بێمێشکی بێڕەوشت دەستم بردە لایچەناگەی و نقورچکێکم لێگرت خێرا کۆتایی بە ماچەکە هێنا دانەیەکم کێشا بە سنگیا

ن/ت:زۆر بێڕەوشتی
"هاوارم کرد"
جۆنگکوک:تێبگە تەنها هی منی هی جیۆن جۆنگکوک
"وتی بەجدیەوە و چەناگەی گرتم"

دەستم خستە سەر سنگی بەتوڕەیی تا پاڵی پێوە بنێم بەڵام دەستەکانمی گرت و پاڵی نام بۆ دیوارەکە و دەستەکانمی گرت و بەرزی کردەوە و لێوی نابە لێومەوە و برسیانە ماچی دەکردم هەوڵی خۆ دوورخستنەوم دەدا بەڵام توانای ئەو دڕندەیەم نییە خوایە یارمەتیم بدە فرمێسکم کەوتە خوارەوە و تێکەڵ بوو لەگەڵ لێوم بەهەموو هێزم گازێکم لە لێوی گرت خێرا کۆتایی بە ماچەکە هێنا

شێتانە خۆشمدەوێی 𝑱𝒆𝒐𝒏 𝑱𝒖𝒏𝒈𝒌𝒐𝒐𝒌 (تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now